بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

فەرمی؛ یانەی هەولێر ئەستێرەیەکی گواستەوە

ئاکۆ بووە 15مەین گرێبەستی مێرکاتۆی هاوینەی یانەی هەولێر

Yariga App

یاریگا –

یانەی هەولێر گرێبەستێکی بۆ ماوەی دوو وەرز لەگەڵ ئاکۆ عوزێر واژۆکرد.

یانەی قەڵاومنارە بڵاویکردووەتەوە، حوزێر بۆ گرێبەستێکی بۆ ماوەی دوو وەرز لەگەڵ کەتیبەکەی باسم قاسم واژۆکرد.

لە یەکێک لە گواستنەوە چاوەڕواننەکراوەکانی مێركاتۆی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق ، ئاکۆ عوزێر ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاست و یاریزانی پێشووی یانەی دهۆک، دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی، بە شێوەیەکی پەیوەندی بە ڕکابەری دێرینی دهۆک، یانەی هەولێرەوە کرد.

ئاكۆی ته‌مه‌ن 28 ساڵ وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی دهۆك نازناوی جامی یانه‌كانی كه‌نداو جامی عێراقی به‌ده‌ستهێنا له‌ 17 یاریی به‌شداریكردووه‌ و سێ ئه‌سیستی هه‌بوو.

كوڕه‌ کەرکوكیه‌كه‌ کاروانی وەرزشی لە یانەی شارەکەی خۆی، دەستپێکرد یاریی بۆ یانه‌كانی نه‌ورۆز و برایه‌تی و زاخۆ كردووه‌.

سەرچاوەیەکی نزیک لە یاریزانەکە بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاندووە، هۆکاری سەرەکیی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی ئه‌وه‌بووه‌، به‌هۆی دواكه‌وتنی له‌ مه‌شقه‌كان له‌لایه‌ن راهێنه‌ر سزادراوه‌ یاریزانه‌كه‌ش به‌م بڕیاره‌ رازی نه‌بووه‌.

دوای ئەوەی گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە، یانەی هەولێر بە خێرایی گفتوگۆکانی لەگەڵ دەستپێکرد و توانیان بڕوا به‌ یاریزانه‌كه‌ بهێنن په‌یوه‌ندی به‌ هه‌ولێر بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button