تێنسگرنگترین

سینەر خۆی گەیاندە قۆناخی پێشکۆتایی ئەمریکای کراوە

Yariga App

یاریگا –

یانیک سینەر لە قۆناخی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی ئەمریکای کراوە بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر 6-1، 6.4، 6-2 لە لۆرێنزۆ موسێتی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکە.

یارییەکی زۆر بەهێز بوو، ئاستێکی باشم پێشکەشکرد، خەریکە دەبێتە نیوە شەو بۆیە سوپاسی هەمووان دەکەم تاوەکو کۆتایی لە یاریگا مانەوە، بۆ گەیشتن بە قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکی گراند سلام پێویستە ئاستێکی نایاب پێشکەش بکەیت، سوپاسی پاڵپشتی ئەو هاندەرە سەرسوڕهێنەرانە دەکەم و ئەم بردنەوەیە بۆ من واتایەکی زۆری هەیە.

یانیک سینەری ئیتاڵی کە پێشەنگی ریزبەندی باشترین تێنسزانانی جیهانی گرتووە لە قۆناخی پێشکۆتایی رووبەڕووی فێلیکس ئۆگەری کەنەدی دەبێتەوە.

لە هەمان قۆناخ کارلۆس ئالکارازی ئیسپانی و نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبیش رووبەڕوودەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button