ئه‌ڵمانیاگرنگترین

زانیارییەکی شۆکهێنەر پەیوەست بە دوورخستنەوەی تێن هاخ ئاشکرادەکرێت

Yariga App

یاریگا –

دوورخستنەوەی ئێریک تێن هاخ لەدوای دوو مانگ وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی لیڤەرکوزن و دوای ئەنجامدانی دوو یاریی فەرمی خۆی لەگەڵ ئەو یانەیە، بۆخۆی بابەتێکی چاوەرواننەکراوبوو.

سەرچاوە میدایاییەکان هەرزوو کەوتنە بڵاوکردنەوەی زانیاریی لەسەر هۆکارەکانی پشت دوورخستنەوەی راهێنەرە هۆڵەندییەکە. بەر لە هەمووشتێ خراپی ئەنجامەکان لەو دوو یارییە وەک هۆکاری سەرەکیی بڕیاری کارگێڕی لیڤەرکوزن. هاوکات ئەوەش بڵاوکرایەوە کە سیمۆن رۆلفسی بەڕێوەبەری وەرزشی، بە ئاشکرا ددانی بەوەدا ناوە هەڵبژاردنی تێن هاخ بۆ سەرپەرشتیکردنی یانەکە هەڵەبووە. بەڵام ئێستا سەرچاوەکان لە ئیسپانیاوە هۆکارێکی دیکەی شۆکهێنەریان بڵاوکردووەتەوە بەوەی لوکاس ڤازکێزیش لە بابەتەکەدایە.

لیڤەرکوزن بە دوورخستنەوەی تێن هاخ زیانێکی زۆری بەردەکەوێت

ڤازکێز دوای 14 ساڵ یاریکردن بۆ ریال مەدرید، ئەم هاوینە وەک یاریزانی ئازاد پەیوەدنی بە یانە ئەڵمانییەکەوە کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، ناکۆکیەکی توند لەنێوان تێن هاخ و کارگێڕی لیڤەکوزندا روویداوە کاتێک بەبێ زانینی ئەو راهێنەرە گرێبەستیان لەگەڵ ڤازکوێز کردووە.

سەرچاوەکە دەڵێت، تێن هاخ تا ئەو ئاستە بێ ئاگا بووە لە گواستنەوەی ڤازکێز، یاریزانە ئیسپانییەکە پشکنینە پزیشکیەکانی ئەنجامداوە ئەوجا بە گرێبەستەکەی زانیوە. ئەوەش سەریکێشاوە بۆ تێکچوونی پەیوەندیی نێوان راهێنەرە هۆڵەندییەکە و یانەکەی، تا سەرەنجام بەو شێوە ساردوسڕە دوورخرایەوە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button