ئه‌مریکائیسپانیاجیهانیاریگا

راهێنەری ئەرجەنتین دژی بەڕێوەچوونی فینالیسمایە

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل سکالۆنی راهێنەری هەلبژاردەی ئەرجەنتین بە ئاشکرا رایگەیاند کە دژی بەڕێوەچوونی یاریی فینالسمایە.

فینالیسامای نێوان ئەرجەنتین و ئیسپانیا یەکێکە لە یارییە نێودەوڵەتییە چاوەڕوانکراوەکان، دوو گەورەترین هێزی تۆپی پێی جیهان لە بەرامبەر یەکتردا یاری دەکەن.

دوای بردنەوەی کۆپا ئەمێریکا و یۆرۆی 2024، پێشبینی دەکرا ئەرجەنتین و ئیسپانیا لە سەرەتای 2025 لە یاری فینالیساما رووبەڕووی یەکتر ببنەوە. بەڵام ساڵنامەی سەرقاڵی تۆپی پێ کە یارییەکانی کۆنکاکاف و پاڵاوتنەکانی مۆندیال و هەروەها جامی جیهانی یانەکانی لە خۆ گرتبوو، کاتی بۆ بەڕێوەجوونی ئەم یارییە نەهێشتەوە.

سکالۆنی لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ TNT Sports سەبارەت بەم یارییە گوتی:

ئەگەر بۆچوونی من وەربگرن، پێم باش نییە ئەم یارییە بکرێت. چونکە کاتمان هەبوو بۆ ئەوەی زووتر یارییەکە بەڕێوەبچێت، ئیسپانیا نەیتوانی یاریی بکات بەهۆی خولی نەتەوەکانەوە کە خۆیان دایانهێناوە. ئێستاش کە دەتوانین یاری بکەین، دیسانەوە ئەوان ناتوانن، چونکە سەرقاڵی پاڵاوتنن بۆ مۆندیال.

هاوکات نیگەرانی خۆی سەبارەت بە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکە دەربڕی و گوتی:

یاریەکی ئاوا گرنگ، دوو مانگ پێش مۆندیال بکرێت… ئەگەر راستگۆ بم، ئەمە روونادات، چونکە ئیسپانیا ئەگەر پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی بەدەستبهێنێت ئەوا دەتوانێت لە مانگی ئازاردا یاری بکات، بەڵام هەموو شتێک زۆر نادیارە و پێویستمان بە پلانی روون و ئاشکرا هەیە”.

بڕیارە فینالیسما لە مانگی ئازاری 2026 بەڕێوەبچێت. بەڵام ئەگەر ئیسپانیا نەتوانێت پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی بەدەستبهێنێت، ئەوا هەمان هەفتە ناچار دەبێت بچێتە قۆناخی کۆتایی و جارێکی دیکە رووبەڕووبوونەوەی پاڵەوانانی ئەوڕوپا و ئەمریکا دوادەخرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button