ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

وێستهام ئەستێرەیەکی لاوی پۆرتوگالی دەگوازێتەوە

رێککەوتن لەسەر تەواوی وردەکارییەکان کراوە

Yariga App

یاریگا –

وێستهام یونایتد خەریکە لەدوا رۆژەکانی گواستنەوەی یاریزانان جووڵەیەک دەکات.

رۆژنامەی دەیلی تێلێگراف بڵاویکردووەتەوە، وێستهام و ساوسامتن لەسەر گواستنەوەی ماتیوس فێرناندێس رێککەوتوون و لەوانەیە ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ یانە لەندەنییەکە بکات.

لە سەرەتای هاوینەوە وێستهام هەوڵی گواستنەوەی فێرناندێس، ئەستێرەی پۆرتوگالی دەدات و دوێنێ چوارشەممە، هەردوولا لەسەر وردەکارییەکان رێککەوتن.

دوای دابەزینی ساوسامتن بۆ خولی چامپیۆنشیپ، یاریزانە پۆرتوگالییەکە داوای چوونە دەرەوەی کرد، بۆیە سەینتس ناوی فێرنادێسی خستە سەر لیستی گواستراوەکان.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، هەردوو یانە لەسەر گواستنەوەی ماتیوس بەبڕی 42 ملیۆن پاوەند رێککەوتوون و ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکیش کرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button