لە ماوەی کەمتر لە 48 کاتژمێری داهاتوودا مانچێستەر یونایتد چارەنووسی ئەستێرەیەکی یەکلایی دەکاتەوە

یاریگا –
وادەی یەکلاکردنەوەی چارەنووسی ئەستێرەیەکی مانچێستەر یونایتد گەیشتووەتە “کاتژمێری سفر”.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کریس ویلەری رۆژنامەنووسی مەیڵ سپۆرتی ئینگلیزی کە کاتژمێرێک پێش ئێستا بڵاویکردووەتەوە، یانەی مانچێستەر یونایتد پێش دواوادە بۆ داخستنی بازاڕی گواستنەوەکانی هاوین، داهاتووی کۆبی مەینوو یەکلایی دەکاتەوە.
رۆژنامەنووسەکە ئەوەشی زانیوە کە ئێستا مەینوو کراوەیە بۆ رۆیشتن لە ئۆڵدترافۆرد.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە پێشتر سەرچاوەکان ئاشکرایانکردبوو یاریزانە ئینگلیزیەکە دەیەوێ هەر لەگەڵ مان یونایتد بمێنێتەوە سەرەڕای قورسیی دەرفەتەکان بۆ گەڕانەوەی بۆ پێکهاتەی سەرەکی لەژێر سەرپەرشتی روبێن ئامۆریم.
🚨 EXCLUSIVE: Man Utd to decide on Kobbie Mainoo’s future in the next 48hrs with England star open to leaving OT before the transfer deadline https://t.co/W1AKI3mzWZ via @MailSport #mufc
— Chris Wheeler (@ChrisWheelerDM) August 26, 2025
وردەکاری بابەتی پەیوەستدار لەم هەواڵەی خوارەوەدا بخوێنەوە:
تەواو؛ مانەوەی ئەستێرەیەکی مانچێستەر یونایتد لە ئۆڵدترافۆرد راگەیەندرا