ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یانەیەکی گەورە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ریال مەدرید دەستپێدەکات

سێبایۆس ماڵئاوایی کردووە..

Yariga App

یاریگا –

دانی سێبایۆس، ناوەڕاستکاری ئیسپانی لە جێهێشتنی ریال مەدرید نزیکدەبێتەوە.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یارییەکانی گەڕی دووەمی لالیگا 3-0 لە ریال ئۆڤیدۆی بردەوە و دووەم بردنەوەی بەدەستهێنا.

دانی سێبایۆس لە خولەکی 87 بەشداریی یارییەکەی کرد، دوای یارییەکەش لە ئینستاگرام پەیامێکی ماڵئاوایی بڵاوکردووەوە و نووسوییەتی “دوایین سەما” کە وا لەیەکدەدرێتەوە دوایین یاریی خۆی بە درێسی ریال مەدرید کردووە و یانەکە جێدەهێڵێت.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، مارسیلیا لەگەڵ ریال مەدرید گفتوگۆی گواستنەوەی سێبایۆسی دەستپێکردووە و خەون بە گواستنەوەی ناوەڕاستکارە فەڕەنسییەکە دەبینن.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، هەرچەندە گەرێبەستەکە ئاسان نییە بەڵام یانە ئیسپانییەکە هەموو هەوڵێکی خستووەتە گەڕ و دەیەوێت بەشێوەی خواستن لەگەڵ بژاردەی کڕینەوەی هەمیشەیی گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button