ئینگلتەراگرنگترین

تەنها دوو یاریی دیکە وەک کۆتا دەرفەت بە راهێنەرێکی پرێمەرلیگ دراوە

Yariga App

یاریگا –

راهێنەرێکی خولی ئینگلیزی لەژێر هەڕەشەی دوورخستنەوەدایە و دەرفەتەکانی بەردەمی ئێجگار کەمبووەتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێک گرایم بایلی رۆژنامەنووسی ناسراوی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، گراهام پۆتەری راهێنەری وێستهام یونایتد لەلایەن خاوەنی یانەکەوە پەیامێکی راستەوخۆی پێدراوە لەبارەی ئەنجامەکانی هامەرزەوە.

پۆتەر لە زستانی ئەمساڵ وەک جێگرەوەی جولیان لوپیتیگی کرایە راهێنەری وێستهام، بەڵام ئەنجامەکانی لە ئاستی چاوەڕوانی بەرپرسانی یانەکە نەبوو. لە دوو یاریی سەرەتای ئەم وەرزەش دوو شکستی خواردووە، بەجۆرێک کە 8 گۆڵیان لێکراوە و خاوەنی تەنها گۆڵێکن.

وەک سەرچاوەکە ئاشکرایکردووە، داڤید سولیڤانی خاوەنی وێستهام تەنها دوو یاریی دیکە وەک دەرفەت دەداتە راهێنەرە ئینگلیزیەکە بۆ راستکردنەوەی باری لاری یانەکە، گەرنا ئەوا دووردەخرێتەوە.

دوو یاریی داهاتووی تیمەکەی پۆتەر بەرامبەر نۆتینگهام فۆرێستە لە میانی گەڕی سێیەمی یارییەکانی پرێمەرلیگ و، دووەم تاقیکردنەوەشیان لە بەرامبەر وۆڵڤرهامپتنە لە جامی کاپیتاڵ وەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button