وێستهام ماڵئاوایی لە یاریزانێک دەکات
جەنگاوەرێکی نوێی ئیستانبووڵە

یاریگا –
وێستهام یونایتد بە فەرمی چوونە دەرەوەی ئێدسن ئالڤارێزی بڵاوکردەوە.
هامەرز لە بەیاننامەیەکدا، گواستنەوەی ئالڤارێزی بۆ فەنەرباچێ بەخواستن بۆ ماوەی یەک وەرز پشتڕاستکردەوە.
West Ham United can confirm Edson Álvarez has joined Turkish club Fenerbahçe SK on loan for the 2025/26 season, with an option to make a permanent transfer next summer.
— West Ham United (@WestHam) August 23, 2025
یاریزانی نێودەوڵەتی مەکسیکی گەشتی ئیستانبوڵ کرد و بەخواستن یاریی بۆ کەتیبەکەی جۆزێ مۆرینیۆ دەکات. بەگوێرەی رێککەوتنی نێوانیان، فەنەرباچێ دەتوانێت گرێبەستەکە بکاتە هەمیشەیی.
چەند رۆژێکە دەڤین ئۆزەک، بەڕێوەبەری وەرزشی فەنەرباچێ و بەرپرسانی وێستهام یونایتد لەسەر چۆنیەتی گرێبەستەکە رێککەوتوون و ئەمڕۆ ئالڤارێز بەڵێی بۆ ئۆفەرەکە کرد.
ئالڤارێز لە هاوینی ساڵی 2023 بەبڕی 38 ملیۆن یۆرۆ لە ئەیاکسەوە پەیوەندی بە وێستهام یونایتد کرد.