
یاریگا –
ئەمڕۆ لە دووەم یاریی وەرزی نوێی لالیگا بارسێلۆنا دەبێتە میوانی لێڤانتی.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 22:30 بە كاتی كوردستان لێڤانتی لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی لالیگای ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاری

بارسێلۆنا دەیەوێت باڵادەستییەكەی وەرزی رابردووی دووبارە بكاتەوە و ئامانجی ئەوەیە دەستكەوتەكانی وەرزی رابردوو بەدەستبهێننەوە.
لە مێركاتۆی هاوینەدا هەریەک لە یاریزانان ئینیگۆ مارتینێز، پاو ڤیكتۆر، ئانسو فاتی، ئالێكس ڤالێ و پابلۆ تۆرێ ریزەكانی بارسێلۆنایان جێهێشت.
هەروەها خوان گارسیا، ماركوس راشفۆرد و روونی بەرداخچی پەیوەندیان بە یانە كاتالوونییەكەوە كرد.
لە یەكەم یاریی وەرزی نوێدا بارسێلۆنا بووە میوانی مایۆركا و بە سێ گۆڵی خاوێن سێ خاڵی بەدەستهێنا.
لە بەرامبەردا لێڤانتی رووبەرووی دێپۆرتێڤۆ ئالاڤێس بووە و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک شكستیهێنا.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
لێڤانتی بە بێ ئالان رۆمێرۆ، ئالفۆنسۆ باستۆر، كۆیالیپۆ و ئاریاگا رووبەرووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.
بارسێلۆنا بە بێ تێر شتیگن، لیڤاندۆڤسكی، جێرارد مارتن و چێزنی رووبەرووی لێڤانتی دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیكراوی لێڤانتی
كونات
ئێلگێزابال، دێلا فوێنتێ، كابیێۆ
تۆلان، لۆزانۆ، رێی، سانچێز، مارتینێز
بروگوێ، رۆمێرۆ
پێکهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا
خوان گارسیا
كۆندێ، ئاراوخۆ، كوبارسی، بالدێ
دی یۆنگ، پێدری، فێرمین
یامال، تۆرێس، رافینیا