ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ سڵۆت پێکانی ئەستێرەیەکی لیڤەرپوولی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

جێرمی فریمپۆنگ، ئەستێرەی هۆڵەندی بەهۆی پێکان نزیکەی مانگێک دووردەکەوێتەوە.

ئاڕنە سڵۆت راهێنەری لیڤەرپوول ئاشکرایکرد، ماسوولکەی رانی جێرمی فریمپۆنگ تووشی پێکان بووە، بەو هۆیە یاریزانەکە تاوەکو دوای یارییە نێودەوڵەتییەکانی سێپتێمەر/ئەیلولی داهاتوو دادەبڕێت.

لیڤەرپوول لە یارییەکانی پرێمەرلیگ لە 25ـی ئەم مانگە دەبێتە میوانی نیوکاسڵ یونایتد، لە 31ـی هەمان مانگ لە ئانفیڵد میوانداری ئارسیناڵ دەکات و بەرگریکارە هۆڵەندییەکە لە هەردوو یارییەکە بێبەش دەبێت.

پێشبینی دەکرێت جێرمی فریمپۆنگ بۆ یارییەکەی لیڤەرپوول بەرامبەر بێرنلی لە 14ـی ئەیلول بگەڕێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button