ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ ئەستێرەیەکی مانچێستەر پەیوەندی بە یانە نوێیەکەی کرد

Yariga App

یاریگا –

کلاودیۆ ئێچێڤێری، ئەستێرەیەکی لاوی مانچێستەر سیتی پەیوەندی بە بایەر لیڤەرکوزن کرد.

یانەی بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی بەشێوەیەکی فەرمی گواستنەوەی کلاودیۆ ئێچێڤێری، ئەستێرەیەکی لاوی ئەرجەنتینی لە مانچێستەر سیتییەوە بەشێوەی خواستن بۆ ماوەی وەرزێک راگەیاند.

سیتی لە یەنایەر/کانوونی دووەمی ساڵی 2024، ئێچێڤێری لە ریڤەر پلەیت گواستەوە، بەڵام تاوەکو یەنایەری ئەمساڵ بەخواستن لە یانە ئەرجەنتینییەکە مایەوە.

ئێچێڤێری تەنیا یەک یاریی لە پرێمەرلیگ بەرامبەر فولهام کردووە، هەروەها یارییەکی دیکەشی لە جامی یەکێتیی ئینگلتەرا بەرامبەر کریستال پاڵاس کرد.

🎥 | ئەستێرەیەکی مانچێستەر سیتی گەیشتە ئەڵمانیا

بابەتی زیاتر

Back to top button