ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

بارسێلۆنا دەستبەرداری ئەستێرەیەکی لاو دەبێت

بارسا بڕیاری کۆتایی بە یاریزانەکە داوە

Yariga App

یاریگا –

پێدەچێت چیرۆکی ماڕک کاسادۆ لە بارسێلۆنا بگاتە کۆتایی.

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، ئۆڵێمپیک مارسیلیا بە جیددی کار لەسەر رازیکردنی کارگێڕی بارسێلۆنا بۆ دەستبەرداربوون لە تواناکانی کاسادۆ دەکەن.

مارسیلیا دەیەوێت شوێنی ئادریان رابیۆ بە کاسادۆ پڕبکاتەوە، ئەمەش دوای ناکۆکی بەردەوامی یاریزانەکە لەگەڵ جۆناتان رۆو، هاوتیمی لە مارسیلیا.

مارسیلیا لەسەر داوای رۆبێرتۆ دی زێربی، بەدوای ناوەڕاستکارێکی ئاست بەرز دەگەڕێت، بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە کاتالوونییەکە، کاسادۆ بژاردەی یەکەمی مارسیلیایە، بە تایبەت دوای ناڕوونی چارەنووسی یاریزانەکە لە بارسێلۆنا.

بارسا بۆ هاوتەریب بوون لەگەڵ رێنماییەکانی دارایی، لەوانەیە ناچار بە دەستبەرداربوون لە تواناکانی کاسادۆی 21 ساڵان بێت، چونکە بەهای ئێستای یارمەتییەکی زۆری یانەکە دەدات.

رۆژنامەکە دووپاتیدەکاتەوە، بارسێلۆنا نایەوێت فشار لەسەر کاسادۆ دروستبکات، بەڵکو بڕیاری کۆتایی لای خۆی دەمێنێتەوە.

لە مارسیلیا جیا لە کاسادۆ، باسی ئیسماعیل بن ناسڕ دەکرێت، کە وەرزی رابردوو بە خواستن لە میلانەوە یاریی بۆ مارسیلیا کرد.

پێدەچێت بژاردەی بن ناسڕ بەراورد بە کاسادۆ ئاسانتر و گونجاوتربێت، چونکە بەهای گواستنەوەکەی دەگاتە 15 ملیۆن یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button