ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بۆرنمس ئەستێرەیەکی مەغریبی گواستەوە

دووەم گرێبەستی چێریسە لە مێرکاتۆی هاوینە

Yariga App

یاریگا –

بۆرنمس بە سەرکەوتوویی و دوای گفتوگۆییەکی چەند رۆژە یاریزانێکی بایەر لیڤەرکوزنی گواستەوە.

بۆرنمس و بایەر لیڤەرکوزن لەسەر گواستنەوەی ئەمین عەدلی گەیشتبوونە رێککەوتن و ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەدلی بە فەرمی وەکو یاریزانی نوێی بۆرنمس ناسێندرا.

یاریزانی تەمەن 25 ساڵی مەغریبی، گرێبەستێکی بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ بۆرنمس واژۆکرد و لەوانەیە بەشداری یاریی داهاتووی چێریس بەرامبەر وۆڵڤز لە پرێمەرلیگ بکات.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، عەدلی بەبڕی 25 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە بۆرنمس کردووە و هێزێکی زۆر بە باڵەکانی هێڵی پێشەوە دەبەخشێت.

عەلی بووە دووەم گرێبەستی ئەم هاوینەی بۆرنمس، ئەمەش تەواوکردنی گواستنەوەی بێن دۆک لە لیڤەرپوول بەبڕی 25 ملیۆن پاوەند.

بابەتی زیاتر

Back to top button