🎥 | ئەستێرەیەکی مانچێستەر سیتی گەیشتە ئەڵمانیا
لیڤەرکوزن دوو یاریزان بەیەکەوە دەگوازێتەوە..

یاریگا –
کلاودیۆ ئێچێڤێری، ئەستێرەیەکی لاوی مانچێستەر سیتی گەیشتە ئەڵمانیا و پەیوەندی بە یانە نوێیەکەی دەکات.
تۆڕی سکای ئەڵمانیا بڵاویکردووەتەوە، کلاودیۆ ئێچێڤێری ئێستا لە ئەڵمانیایە، بایەر لیڤەرکوزن لەگەڵ مانچێستەر گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و ئەستێرە لاوەکە بەشێوەی خواستن بۆ ماوەی وەرزێک پەیوەندی بە لیڤەرکوزن دەکات.
دۆرتموند ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی کلاودیۆ ئێچێڤێری پێشکەشی مان سیتی کردبوو، بەڵام لیڤەرکوزن دەستی خۆی وەشاند و یاریزانەکەی لە زەردەواڵەکان رفاند.
📍🇩🇪 Claudio Echeverri (19/🇦🇷) has just landed in Düsseldorf with his agent Enzo Montepaone. 🎥 @Sky_Marlon89
He will join Bayer Leverkusen on a straight loan – medical scheduled for tomorrow.⚫️🔴
Leverkusen are set to complete deals for Echeverri and Loïc Badé soon.@SkySportDE pic.twitter.com/F3VmYJU4Sl
— Patrick Berger (@berger_pj) August 19, 2025
هاوکات هەر ئەمڕۆ لۆیک بادێ، بەرگریکاری سێڤییا پەیوەندی بە بایەر لیڤەرکوزن دەکات، یانە ئەڵمانییەکە لەگەڵ سێڤییا گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و بەبڕی 29 ملیۆن یۆرۆی جێگیر و 4 ملیۆنی دیکەش بەشێوەی پاداشت، بەرگریکارە فەڕەنسییەکە دەگوازێتەوە.
ئەمڕۆ لیڤەرکوزن پشکنینی پزیشکی بۆ هەردوو یاریزانەکە دەکات و دواتر بەفەرمی گرێبەستەکانیان رادەگەیەنێت.
سیتی لە یەنایەر/کانوونی دووەمی ساڵی 2024، ئێچێڤێری لە ریڤەر پلەیت گواستەوە، بەڵام تاوەکو یەنایەری ئەمساڵ بەخواستن لە یانە ئەرجەنتینییەکە مایەوە.
ئێچێڤێری تەنیا یەک یاریی لە پرێمەرلیگ بەرامبەر فولهام کردووە، هەروەها یارییەکی دیکەشی لە جامی یەکێتیی ئینگلتەرا بەرامبەر کریستال پاڵاس کرد.
🔴⚫️ Loïc Badé and Claudio Echeverri will both undergo medical at Bayer Leverkusen today.
€29m package for Badé, loan deal for Echeverri… and Adli will join Bournemouth. 🔄 pic.twitter.com/8inedJqEs4
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) August 20, 2025