تەواو؛ نۆتینگهام فۆڕێست گرێبەستێکی دیکەی گەورەی یەکلاییکردەوە
دۆگلاس لویز دەگەڕێتەوە پرێمەرلیگ..

یاریگا –
دۆگلاس لویز، ناوەڕاستکاری بەڕازیلی یەک هەنگاو لە گەڕانەوە بۆ پرێمەرلیگ دوورە.
رۆژنامەی گڵۆبۆ ئاشکرایکردووە، گفتوگۆی نێوان نۆتینگهام فۆڕێست و یوڤێنتوس پێشکەوتووە، یانە ئینگلیزییەکە لە قۆناخی کۆتایی یەکلاییکردنەوەی گرێبەستەکەی دۆگلاس لویزی بەڕازیلییە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە بەڕازیلییەکە، دۆگلاس لویز بەمزووانە گرێبەستێک بۆ ماوەی پێنج وەرز لەگەڵ نۆتینگهام واژۆ دەکات و نۆتینگهام فۆڕێست لەبەرامبەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە 27 ساڵانییە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ بە یوڤێنتوس دەدات.
Nottingham Forest acerta contratação de Douglas Luiz, ex-Vasco, por R$ 191 milhões
Volante brasileiro revelado pelo Vasco defendia a Juventus, da Itáliahttps://t.co/1Kfik2AwM7
— ge (@geglobo) August 19, 2025
لویز لە هاوینی 2024 بەبڕی 51.50 ملیۆن یۆرۆ لە ئاستۆن ڤێلاوە پەیوەندی بە یوڤێنتوس کرد، بەڵام هەر لە سەرەتاوە تووشی پێکانێکی سەخت بوو، لە سێریا ئەی بەشداریی تەنیا 19 یاریی کردووە و تەنیا 516 خولەک یاریی کردووە.
لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 27 یاریی خانمە پیرەکەی کردووە و تەنیا 877 خولەک یاریی کردووە.
دۆگلاس جیا لە خانمە پیرەکە یاریی بۆ گاسکۆ دێ گاما، جیرۆنا و ئاستۆن ڤێلا کردووە، لە پرێمەرلیگ ئەمزموونێکی زۆری هەیە و بەشداریی 175 یاریی خولەکەی کردووە، 22 گۆڵی کردووە و 24 گۆڵی دروستکردووە.