ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دۆرتموند ئەستێرەیەکی لاوی مانچێستەر سیتی دەوێت

ئۆفەری فەرمی پێشکەشکراوە

Yariga App

یاریگا –

بۆڕووسیا دۆرتموند هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی لاوی مانچێستەر سیتی دەستپێکردووە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، دۆرتموند ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی کلاودیۆ ئێچێڤێری پێشکەشی مان سیتی کردووە و چاوەڕێی وەڵامن.

دۆرتموند دەیەوێت بە خواستن تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە ئێچێڤێری بگوازێتەوە و دواتر باس لە گواستنەوەی هەمیشەیی بکەن.

سیتی لە یەنایەر/کانوونی دووەمی ساڵی 2024، ئێچێڤێری لە ریڤەر پلەیت گواستەوە، بەڵام تاوەکو یەنایەری ئەمساڵ بەخواستن لە یانە ئەرجەنتینییەکە مایەوە.

ئێچێڤێری تەنیا یەک یاریی لە پرێمەرلیگ بەرامبەر فولهام کردووە، هەروەها یارییەکی دیکەشی لە جامی یەکێتیی ئینگلتەرا بەرامبەر کریستال پاڵاس کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button