هێرشبەرە نوێیەکەی لیڤەرپوول ئامارێکی نۆنێز یەکسان دەکاتەوە

یاریگا –
هوگۆ ئێکیتیکێ بەو ئاستە نایابەی بەرامبەر بۆرنمۆس تۆماریکرد، ژمارەی پێوانەیی پێشووی داروین نونێزی یەکسانکردەوە.
ئێکیتیکێ یەکەم گۆڵی خۆی لە یاریی یەکەمی پرێمەرلیگ بەرامبەر بۆرنمۆس تۆمارکرد و نیگەرانییەکی سەرەتایی لەبارەی تیپە نوێیەکەی ئارن سلۆت کەمکردەوە.
گۆڵەکەی لە خولەکی 37 هاندەرانی دڵخۆش کرد، بەڵام بەوە نەوەستا. لە گێمی دووەمیشدا لە خولەکی 49 ئەسیستێکی ۆ کۆدی خاکپۆ کرد و یانەکەی بە دوو گۆڵ پێشخست، ئەمەش سەلماندی کە گرێبەستێکی شایستە بووە بۆ پێکهاتەی رێدز.

بە تۆمارکردنی گۆڵێک و ئەسیستێک لە یەکەم یاریدا لە پرێمەرلیگ، ئێکیتیکی ئامارێکی سەرنجڕاکێشی بەدەستهێنا. تاکە یاریزانی دیکەی لیڤەرپوول کە پێشتر ئەم ریکۆردەی تۆمار کردبوو، داروین نونێز بوو، کە لە ساڵی 2022 بەرامبەر فولهام هەمان کاری کرد، بەڵام هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکە دواتر نەیتوانی لە ئاست چاوەڕوانییەکاندا بێت و لەم هاوینەدا ئانفیڵدی بەجێهێشت و پەیوەندی بە هیلالی سعودییەوە کرد.
ئەمەش وایکردووە زۆرێک لە هاندەرانی لیڤەرپوول لە سۆشیال میدیا نیگەرانی خۆیان دەرببڕن لەوەی کە ئەم ژمارە پێوانەییە رەنگە نیشانەیەکی خراپ بێت و رێچکەی نۆنێز بگرێتە بەر و هیوایان ئەوەیە کە یاریزانەکە بتوانێت ئەم جادووە رەشە بشکێنێت.