ئینگلتەراگرنگترین

هاندەرێک لە یارییەکی پرێمەرلیگ گیانی لەدەستدا

تەمەنی 72 ساڵ بوو

Yariga App

یاریگا –

لە دوای یارییەکەی دوێنێ شەممەی نێوان برایتن و فولهام، هاندەرێک گیانی لەدەستدا.

برایتن لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاویکردووەتەوە، هاندەرێکی تەمەن 72 ساڵان لە ستاندی سەرەوەی یاریگای ئامێکس ئامادەی یارییەکە 1-1 بوو و دۆخی تەندروستی تێکچوو.

سەرەڕای هەوڵەکانی تیمەکانی فریاکەوتن، بەڵام هاندەرەکە گیانی لەدەستدا.

سەرەڕای ئەوەی یارییەکە بەردەوامبوو، ستافی پزیشکی برایتن دەوری شوێنەکەیان داخست و خەریکی رزگارکردنی ژیانی هاندەرەکە بوون، بەڵام هاندەرەکە گیانی لەدەستدا و دواتر لەلایەن پۆلیسی سووسێکسەوە بردرایە دەرەوەی یاریگا.

بابەتی زیاتر

Back to top button