
یاریگا –
لە یاریی لووتكەی هەفتەی یەكەمی پرێمەرلیگدا مانچێستەر یونایتد و ئارسیناڵ رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 18:30 بە كاتی كوردستان مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵد ترافۆرد میوانداری ئارسیناڵ بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی یەكەمی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری

لە دوای ئەوەی وەرزی رابردوو لە پلەكانی كۆتاییدا كۆتاییان بە وەرز هێنا فشارەكانی سەر مانچێستەر یونایتد و روبن ئامۆریم بۆ وەرزی نوێ زیاتر دەبێت.
شەیتانە سوورەكان لە مێركاتۆی هاوینەدا گرێبەستیان لەگەڵ بێنیامین شێشكۆ، براین ئێمبوێمۆ و ماتیوس كونیا واژۆكرد.
ئارسیناڵ لە دوای ئەوەی دوو وەرزی رابردوو لە پلەی دووەم كۆتاییان بە وەرزەكە هێنا ئامانجیان بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگی ئەم وەرزەیە.
لە مێركاتۆی هاوینەدا گرێبەستیان لەگەڵ مارتن زومبێندی، ڤیكتۆر یۆكێرێش، نۆنی مادویكێ، كریستیان مۆسكوێرا، كریستیان نۆرگارد و كێپا ئاریزابالاگا واژۆكرد.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
مانچێستەر یونایتد بە بێ لیساندرۆ مارتینێز و نوسەیر مەزراوی رووبەرووی ئارسیناڵ دەبێتەوە.
ئارسیناڵیش بە بێ گابریێل خێسوس رووبەرووی شەیتانە سوورەكان دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی مانچێستەر یونایتد
ئۆنانا
دی لیخت، ماگوایەر، یۆرۆ
دالۆت، كاسێمیرۆ، برۆنۆ فێرناندێس، دۆرگو
ئێمبوێمۆ، شێشكۆ، كونیا
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئارسیناڵ
رایا
تیمبێر، سالیبا، گابریێل، لێوس سكێڵی
ئۆدیگارد، زوبیمێندی، رایس
ساكا، یۆكێریش، مارتینێلی