عێراقگرنگتریننەیشنزلیگ

دوو گرێبەستی کردووە؛ یاریزانێکی بەڕازیلی دهۆکییەکان شۆک دەکات

ناسیمێنتۆ هەرای ناوەتەوە و لە ماوەی 10 رۆژدا گرێبەستی لەگەڵ دوو یانەدا کردووە

Yariga App

یاریگا –

یاریزانێکی بەڕازیلی لە ماوەی دوو هەفتەدا گرێبەستی لەگەڵ دوو یانەی جیاوازدا کردووە.

لە 6ی ئاب/ئۆگەستی رابردوو، یانەی دهۆک وەکو راگەیاندنی گرێبەستێکی گەورە، گواستنەوەی ویڵنتن ناسیمێنتۆی راگەیاند.

ویڵنتن ناسیمێنتۆ تەمەنی 30 ساڵە و یاریی بۆ چەندین یانەی بەڕازیلی و پۆرتوگالی کردووە. بە یەکێک لە باشترینەکانی دڵی بەرگری دادەندرا.

یاریزانە بەڕازیلییەکە تەنیا بە ئۆنڵاین گرێبەستی لەگەڵ دهۆک کردبوو، بەڵام دوێنێ لەپڕ یانەی ئەنقەرە کەجیئۆرەنگوجوی بەشدار لە خولی پلەیەکی تورکیا، گواستنەوەی ویڵینتنی راگەیاند.

یانە تورکییەکە وێنەی ناسیمێنتۆی لەنێو بارەگای یانەکە بڵاوکردەوە و بەمەش چیرۆکی گواستنەوەی بۆ دهۆک بەتەواوی لەباربرد.

تۆڕی وەرزشی یاریگا هەوڵی وەرگرتنی هەڵوێستی یانەی دهۆکیدا، بەڵام هیچ بەرپرسێکی یانەکە بەردەست نەبوو و تاوەکو ئێستاش هیچ روونکردنەوەیەک بڵاونەکراوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button