
یاریگا –
هانزی فلیک، راهێنەری ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنا زەنگی مەترسی بۆ ریال مەدریدی رکابەری لێدەدات و چاوی لەسەر سەرجەم نازناوەکانی ئەم وەرزەیە.
هانزی فلیک لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لە یارییەکەی ریال مایۆرکا باسی دۆخی ئێستای تیپەکەی کرد و ئامادەیی بارسێلۆنای بۆ وەرزی نوێ راگەیاند.
بەدەستهێنانی سێ نازناو کۆتایی نییە و تەنیا دەستپێک بوو، دەبینین لەم وەرزە چی روودەدات، تەنیا دەتوانم بڵێم بە سەختی کارمان بۆ وەرزی نوێ کردوو، کواڵێتی مەشقەکان بەوشێوەیە کە خۆمان دەمانەوێت، پێویستە پارێزگاری لە عەقڵییەتی بردنەوە بکەین و لەسەر رێگەیەکی راستین و ئامادەین.ئێنیگۆ مارتینێز؟کاتێک لە کۆریای باشوور گەڕاینەوە بڕیارەکەی پێ گووتم و تووشی شۆکی کردم، بە رۆشتنی دڵخۆش نیم، یاریزانێکی گەورەیە و کەسایەتییەکی سەرسوڕهێنەری هەیە، هێز و گڕوتینی بە تیمەکە دەبەخشی، پابەند بوو بە فەلسەفەی ئێمە و یەکێک بوو لە سەرکردەکانی تیمەکە، بەڵام لە بڕیارەکەی تێدەگەم و هیوای باشترینی بۆ دەخوازم لە داهاتوودا.
تێر شتیگن؟
تێر شتیگن بەو هەڵوێستەی سەلماندی گۆڵپارێزێکی گەورەیە، بۆیە پێویستە زوو چاکبێتەوە و بۆ یارمەتیدانمان بگەڕێتەوە.
ناو تۆمارکردن؟
بۆ تۆمارکردنی ناوی یاریزانەکان متمانەم بە یانەکەم هەیە، دەبێت چاوەڕوانی سبەی بکەین، وەرزی رابردووش رووبەڕووی هەمان دۆخ بووینەوە، دڵخۆش نیم بە فایلی تۆمارکرانی ناوی یاریزانەکان بەڵام ئاگاداری دۆخی ئێستای یانەکەم، سەرنجم لەسەر ئەو یاریزانانە دەبێت کە لەبەردەستمدان.
لامین یامال؟
بە لامین یامال زۆر دڵخۆشم، نەک تەنیا لەبەر ئەوەی بە تۆپەوە باش یاریی دەکات، بەڵکو لەبەر ئەوەی فشاریش دەخاتە سەر تیمی بەرامبەر و لە یارییەکەی کۆمۆ ئەوەمان بینی، لەسەر رێگەیەکی راستە و دڵنیام زیاتریش پێشدەکەوێت و ئەم وەرزە ئاستی زۆر باشتر دەبێت
گواستنەوەی بەرگریکاری نوێ؟
هیچ بەرگریکارێکی نوێ ناگوازینەوە، دەتوانم جێرارد مارتن لە دڵی بەرگری یاریی پێبکەم و وەرزی رابردوو لەو پێگەیە ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە.