بۆمبێکی مێرکاتۆ… ئەستێرەیەکی پێشووی ریاڵ مەدرید لەگەڵ هەولێر لە گفتوگۆدایە
گفتوگۆ لهگهڵ یاریزانهكه بهردهوامه

یاریگا –
ههولێر ههوڵهكانی چڕكردووتهوه بۆ ئهوهی گرێبهستێكی گهوره واژۆ بكات و لهگهڵ یاریزانێكی ئهرجهنتنیی گفتوگۆكانی چڕكردووتهوه.
تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیاریی تایبەت و پشتڕاستکراوەی دەستکەوتووە کە یانەی هەولێر لە گفتوگۆدایە بۆ ئهوهی یەکێک لە گەورەترین و چاوەڕواننەکراوترین گرێبەستەکانی مێژووی خولی ئهستێڕهكانی عێراق واژۆبكات یانەکە نزیکە لە رێککەوتن لەگەڵ یاریزانی پێشووی ریاڵ مەدرید و ئیبار فرانسیسکۆ فڕانچو.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە دەست تۆڕی وەرزشی یاریگا کەوتووە، کارگێڕی یانەی هەولێر ماوەیەکە لەڕێگەی چەند ناوەندێکەوە لەسەر هێڵە لەگەڵ فڕانچو فیلاسیری ئەرجەنتینی. گفتوگۆکان چوونەتە قۆناخێکی پێشکەوتووەوە و هەردوولا زۆر نزیکن لە گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی.
فڕانچو کێیە؟
فڕانچوی 27 ساڵ، یاریزانی باڵی هێرشبهره، دەرچووی ئەکادیمیای بەناوبانگی ریاڵ مەدریده، ئەو لە سەردەمی زینەدین زیداندا توانی بگاتە تیپی یەکەمی شاهانە و لە جامی شای ئیسپانیاشدا یاریی کرد، فڕانچو بە یەکێک لە بەهرە دیارەکانی نەوەی خۆی دادهنرێت و بە خێرایی و لێهاتوویی ناسراوه.
هەرچەندە دواتر بەهۆی پێکانێکی قورسەوە نەیتوانی لە ریاڵ مەدرید بەردەوام بێت، بهڵام دواتر له لالیگا بهردهوام بوو یاریی بۆ یانهی ئیبار كرد و دواتر لە خولی پلە دووی ئیسپانیا یاری بۆ یانهی کارتاخێنا كرد.
یاریزانهكه پێشتر یاریی بۆ یانهكانی کادێتتسی ئهرجهنتینی و دیۆسگیۆری ههنگاری و رایۆڤالیكانۆی ئیسپانی و ئیباری ئیسپانی كردووه، له دوایین وهرزی یاریی بۆ یانهی کارمیۆتیسای قوربرسی كردووه و سێ گۆڵ و سێ ئهسیستی ههبوو.
ئەگەر ئەم گرێبەستە سەربگرێت، دەبێتە یەکێک لە گەورەترین گواستنەوەکانی مێژووی تۆپی پێی کوردستان و عێراق. هاتنی یاریزانێک کە ئەزموونی یاریکردنی لەگەڵ ئەستێرەکانی ڕیاڵ مەدریددا هەبێت، هاندەرانی قەڵای منارە ئێستا بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی ڕاگەیاندنی فەرمی ئەم بۆمبەی مێرکاتۆن.