
یانەی رێدبوڵ لایپزیگی ئەڵمانیی، هەرزوو جێگرەوەی بێنیامین شێشکۆی گۆڵکاری یانەکەی دۆزییەوە.
لایپزیگ گواستنەوەی رۆمولو کاردۆسۆ بەڕازیلی و هێرشبەری گۆزتەپەی تورکی راگەیاند، بە چەند رۆژێک دوای راگەیاندنی فرۆشتنی شێکۆ بە 100 ملیۆن دۆلار بە مانچێستەر یونایتد.
لایپزیگ 29 ملیۆن دۆلار دەداتە گۆزتەپە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە کاردۆسۆ.
هێرشبەرە بەڕازیلییەکە تەنها هەشت مانگە بووەتە یاریزانی هەمیشەیی گۆزتەپە و پێشتر بە خواستن لە یانەی ئەتڵەتیکۆ پارانێسی وڵاتەکەیەوە یاری بۆ یانە تورکییەکە دەکرد. بەڵام لە وەرزی پێشووی خولی تورکیدا توانی لە 33 یاریدا 17 گۆڵ تۆماربکات و 10ی دیکەش دروست بکات.
بەپێی ماڵپەڕی گۆڵ. چاوەڕواندەکرێت ناوبراو درێسی لایپزیگ بپۆشێت بۆ یەکەم هەفتەی بۆندزلیگا بەرامبەر بایەرن میونشن .
ئەمە دووهەمجارە لایپزیگ یاریزان بە سەروو 100 ملیۆن دۆلار دەفرۆشێت و پێشتریش یاسکۆ ڤاردیۆلی بە 105 ملیۆن دۆلار فرۆشت بە مان سیتی. هاوکات رۆیشتنی چاڤی سیمۆن یش نزیکە بۆ یەکێک لە چێلسی یاخود مان سیتی. ئەمەشیان نرخی هەرزان نابێت.