دهۆك هێرشبه‌رێكی سوپه‌ر ده‌گوازێته‌وه ریزه‌كانی
چه‌ند وورده‌كارییه‌كی بچووك ماوه

یاریگا –
هه‌ڵۆكانی چیا ده‌یه‌وێت زیاتر ریزه‌كانی به‌هێزبكات و هێرشبه‌رێكی سوپه‌ری سه‌نیگالی ده‌گوازێته‌وه.
له چه‌ند رۆژی رابردوو یانه‌ی دهۆك راهێنەری بەئەزموونی بەڕازیلی سێرجیۆ فاریاس كرده راهێنه‌ری یانه‌كه، خۆی بۆ وەرزێکی نوێ و پڕ لە ئاڵنگاری ئامادە دەکات، چاوەکان لەسەر بازاڕی گواستنەوەکانی یانه‌كه‌ن بۆ دۆزینەوەی ئەو چەکە کاریگەرەی کە بتوانێت هێڵی هێرشبردنی یانەکە بەهێزتر بکات.
بەپێی زانیارییەکانی یاریگا، یانەی دهۆک گەیشتووەتە قۆناخی کۆتایی دانوستانەکانه لەگەڵ هێرشبەرێکی سه‌نگیالی بۆلی جونیۆر سامبۆ، یاریزانی پێشووی یانەی ویداد کازابلانکای مەغریبی. هاتنی یاریزانه‌كه ده‌بێته یەکێک لە گەورەترین گرێبەستەکانی ئەم هاوینەی خولی ئەستێرەکانی عێراق.
یاریگا زانیاری ته‌واوی ده‌ستكه‌وتووه، كه دهۆك له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كه گه‌یشتووته رێكه‌وتن و له‌سه‌ر چه‌ند وورده‌كارییه‌ك ماوه گرێبه‌سته‌كه واژۆ بكرێت.
بۆلی جونیۆر سامبۆ کێیە؟
بۆڵی سه‌نیگالیه و ته‌مه‌نی 26 ساڵه له هێلی هێرشبه‌ر یاریی ده‌كات و کاروانێکی پیشەگەریی سەرنجڕاکێشی هەیە کە لە چەندین وڵاتی جیاوازدا یاری کردووە:
سامبۆ لە یانە ناوخۆییەکانی سه‌نیگاله‌وه دەستی پێ‌کرد و بەهۆی توانای جەستەیی بەرز و توانای گۆڵکردنییەوە، بە خێرایی سەرنجی یانە گەورەکانی وڵاتەکەی راکێشا.
سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنه‌كه‌ی له یانه‌كان له یانه‌ی جارافی سه‌نیگالی بووه، بووته یه‌كێك له گۆڵكاره دیاره‌كانی خولی سه‌نگیال.
لە ساڵی 2022، پەیوەندی بە یانەی ویداد کازابلانکاوە مه‌غریبی كردووه. ئەمە گرنگترین وێستگەی کاروانی وەرزشیی بووه.
گەورەترین دەستکەوتی، گەیشتن بوو بە یاریی کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەفریقا لە وەرزی 2022-2023، کە تێیدا پلەی دووەمیان بەدەستهێنا، هەروەها له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه بەشداریی لە جامی جیهانیی یانەکانی کردووه.
دوای سەرکەوتنە گەورەکەی لە ئەفریقا، ڕووی لە ئەوروپا کرد و پەیوەندی بە خولی تورکیا کرد، پێش دەنگۆی هاتنی بۆ دهۆک دوایین وێستگەی یانه‌ی گۆلمەشی تورکی بووه.