تەواو؛ ئێڤەرتن لەگەڵ جاک گریلیش رێکدەکەوێت
لەپێناو مۆندیالی 2026..

یاریگا –
ئێڤەرتن لە گواستنەوەی جاک گریلیش، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی نزیکبووەتەوە.
تۆفیز تاوەکوو ئێستا لە مێرکاتۆی هاوینە گرێبەستی لەگەڵ پێنج یاریزانی نوێ واژۆ کردووە، دوایین یاریزانیش دیوسبێری هۆڵی یاریزانی چێڵسی بوو، کە ناوەڕاستکارە 26 ساڵانییەکە بەبڕی 28 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەکە کرد.
دەیڤد مۆیس چاوی لەوەیە بەر لە داخرانی دەرگای مێرکاتۆی هاوینە پێکهاتەکەی تۆکمەتر بکات و ئێستا هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی جاک گریلیش چڕکردووەتەوە.
ماڵپەڕی تیم تۆک ئاشکرایکردووە، جاک گریلیش بەڵێی بۆ ئێڤەرتن کردووە و ئامادەیە پەیوەندی بە شین پۆشەکانی لیڤەرپوول بکات و رێککەوتنی زارەکی لەگەڵ ئێڤەرتن کردووە.
Jack Grealish has said YES to joining Everton on loan! 🔥
The Toffees are progressing in negotiations with Manchester City over the structure of the deal… #EFC #MCFC @HJWatkinson ✍️ https://t.co/frNBlzyLn9
— TEAMtalk (@TEAMtalk) August 10, 2025
پێپ گواردیۆلا بۆ جامی جیهانی یانەکان گریلیشی بانگهێشت نەکرد و لە یارییە ئامادەکارییەکانیش دوورخرایەوە، سەردەمی جاکی لەگەڵ سیتیزن کۆتایی هاتووە و پێویستە یانەیەکی نوێ بۆ خۆی بدۆزێتەوە.
گریلیش بڕوای وایە ئێڤەرتن بژاردەیەکی گونجاو دەبێت بۆ ئەوەی دووبارە تواناکانی خۆی بسەلمێنێت و متمانەی تۆماس توخل بەدەستبژێنێت تاوەکوو لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بەشداریی جامی جیهانی 2026 بکات.
ئێڤەرتن 12 ملیۆن پاوەندی بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە بەشێوەی خواستن ئامادەکردووە و ئێستا گفتوگۆی نێوان هەردوو یانە بۆ یەکلاییکردنەوەی گرێبەستەکە دەستپێدەکات.
گریلیش لە هاوینی 2021 بەبڕی 117.50 ملیۆن یۆرۆ لە ئاستۆن ڤێلاوە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کرد و تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەکە هەیە، بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 28 ملیۆن یۆرۆیە.
جاکی بەدرێسی مانچێستەر سیتی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 157 یاریی کردووە، 17 گۆڵی کردووە و 23 گۆڵی دروستکردووە.