
یاریگا –
ریال مەدرید درێسی ژمارە نۆ لەنێوان ئێندریکی بەڕازیلی و گۆنزالۆ گارسیای بەڕازیلی یەکلاییدەکاتەوە.
رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک ماریۆ کۆرتێگانا بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید بڕیاریداوە درێسی ژمارە 9 بە ئێندریک، هێرشبەری لاوی بەڕازیلی بدات.
ئەمەش لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوو میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویانکردبووەوە کە میراتییەکەی کیلیان ئێمباپێ بۆ گۆنزالۆ گارسیا دەبنێت، بەڵام تۆڕە ئەمریکییەکە ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە.
⚡️Excl.⚡️
Endrick is expected to wear the No 9 for Real Madrid next season@TheAthleticFC https://t.co/woZCSDwuPy
— Mario Cortegana (@MarioCortegana) August 8, 2025
ئێندریک دەچێتە ریزی کیلیان ئێمباپێ، کەریم بێنزێما، کریستیانۆ رۆناڵدۆ و رۆناڵدۆ نازاریۆ و لە وەرزی نوێ درێسە مێژوویەکەی مێرێنگی دەپۆشێت.
یاریزانە 19 ساڵانییەکە لە هاوینی رابردوو لە پاڵمێراسەوە بەبڕی 47.50 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد و تاوەکوو هاوینی 2030 گرێبەستی لەگەڵ یانەکە هەیە، بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 35 ملیۆن یۆرۆیە.
ریال مەدرید لە 19ـی ئاب لە یەکەم یاریی وەرزی نوێی لالیگا لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری ئۆساسۆنا دەکات.