هه‌ولێر ده‌یه‌وێت یه‌كێك له یاریزانه ناوداره‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق بگوازێته‌وه

یاریگا –
هه‌ولێر ده‌یه‌وێت یه‌كێك له یاریزانه ناوداره‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق بگوازێته‌وه ریزه‌كانی.
تۆڕی وه‌رزشی یاریگا له دوو سه‌رچاوه‌ی باڵا زانیاری ده‌ستكه‌وتوه، هه‌ولێر ئۆفه‌رێكی فه‌رمی پێشكه‌شی عه‌لی جاسمی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یانه‌ی كۆمۆی ئیتاڵی كردووه.
پێشتر یاریگا ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، زاخۆش له‌گه‌ڵ عه‌لی جاسم له گفتوگۆدایه به‌ڵام یاریزانه‌كه بڕیاری كۆتایی نه‌داوه، خوێندنه‌وه بۆ ئه‌و ئۆفه‌رانه ده‌كات كه پێشكه‌شی كراوه.
عەلی جاسمی 20 ساڵ، ئامانجی سه‌ره‌كی هه‌ولێره و ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داوای باسم قاسمی راهێنه‌ر بووه و راهێنه‌ره‌كه خۆی به‌شێك بووه له گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق.
عەلی جاسم بە یەکێک لە بەهرە دیارەکانی نوێی تۆپی پێی عێراق دادەنرێت و له یانه‌ی كه‌رخ ده‌ركه‌وتوه.
دواتر په‌یوه‌ندی به ئانتالیاسپۆری تورکی كرد، بۆ ماوەیەکی کورت له‌و یانه‌یه مایه‌وه، بەڵام بەهۆی کێشەی کارگێڕییەوە گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە.
دوای گەڕانەوەی بۆ عێراق، پەیوەندی بە یانەی قوه جه‌وییه كرد، لەگەڵ ئەم یانەیە ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد، بەتایبەت لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا کە تێیدا بووە باشترین دروستکەری گۆڵ لە پاڵەوانێتییەکەدا.
یاریزانه‌كه هەنگاوێكی مێژوویی له كاروانی یاریكردنی بۆ خولی ئیتاڵی هاوێشت و په‌یوه‌ندی به یانه‌ی كۆمۆی ئیتاڵی كرد گرێبه‌ستی سێ ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه واژۆ كرد وه‌رزی رابردوو له مێركاتۆی زستانه به خواستن چووه یانه‌ی ئالمێر سیتی هۆڵه‌ندی.