کڕیارێکی گەورە بۆ ئەستێرە گرانبەهاکەی چێڵسی پەیدابوو

یاریگا –
زلهێزێکی ئەوروپا وەک خوازیارێک بۆ گواستنەوەی نیکۆلاس جاکسن دەرکەوت.
جاکسن لە پلانە سەرەکییەکانی ئینزۆ مارێسکادا نابێ بۆ وەرزی نوێ، بەتایبەت کە چێڵسی بۆ هێڵی پێشەوە لیام دێلاپ و جواو پێدرۆی لەم مێرکاتۆی هاوینەدا گواستەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فلۆریان پلێتنبێرگ، یانەی بایرن میونشن لە چەند کاتژمێری رابردوودا پرسیاری دەربارەی هێرشبەرە سەنیگالیەکە کردووە لە رووی دۆخی ئێستا، نرخەکەی و مەرجەکانیشی.
رۆژنامەنووسەکە ئەوەشی زانیوە کە نیوکاسڵیش هێشتا وەک خوازیارێکی جیدی ماوەتەوە لە نیازەکانی بۆ گواستنەوەی جاکسن.
لە درێژەی زانیارییەکانیدا پلێتنبێرگ نرخی گۆڵکارە 24 ساڵیەکەی ئاشکراکردووە و نووسیویەتی خۆی دەدات لە 65 ملیۆن یۆرۆ.
🚨🔴 EXCL | FC Bayern have made enquiries about Nicolas #Jackson in the past few hours. Bayern have gathered information on his current status, price, and conditions. Newcastle are seriously interested. #NUFC
The 24 y/o versatile striker is on the verge of leaving Chelsea.… pic.twitter.com/c7cEhQf04c
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) August 7, 2025
ئەوەی فلۆریان بڵاویکردووەتەوە پەیوەست بە بەهای نیکۆلاس، زۆر کەمترە لەو نرخەی کە ماوەیەک پێش ئێستا چێڵسی خستیەسەر ئەو یاریزانەی کە 100 ملیۆن پاوەندە. ئەوەش بەگوێرەی هەواڵێکی دەیلی مەیڵ کە نزیک ناوەراستی مانگی رابردوو بڵاویکردەوە.