دوو يانه‌ی گه‌وره‌ی كوردستان داوای ئیتۆ ده‌كه‌ن
له دوو رۆژی داهاتوو هه‌موو شتێك یه‌كلایی ده‌بێته‌وه

یاریگا –
محه‌مه‌د سامی ناسراو به حه‌مه ئیتۆ له دوو رۆژی داهاتوو چاره‌نووسی خۆی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
تۆڕی وه‌رزشی یاریگا له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا زانیاری دهستكهتووه، حه‌مه ئیتۆ له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو چاره‌نووسی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی جه‌وییه یه‌كلای ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانی جێ به‌جێ نه‌كه‌ن ریزی ههڵۆكانی به‌غدا جێ ده‌هێلێت.
یاریگا زانیاری ووردی له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئیتۆ ده‌ستكه‌وتوه كه دوو یانه‌ی كوردستان هه‌ولێر و نه‌ورۆز له‌گه‌ڵ ته‌ڵه‌به و زه‌ورا ئۆفه‌ریان پێشكه‌شی ئیتۆكهی كوردستان كردووه،به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ جه‌وییه نه‌گاته رێكه‌وتن له‌نێوان هه‌ولێر و نه‌ورۆز یه‌كێكیان هه‌ڵده‌بژێرێت.
پێشتر تۆڕی وه‌رزشی یاریگا ئاشكرایكردبوو ئیتۆ له‌گه‌ڵ جه‌وییه له دانوستاندایهو نه‌ورۆزیش ئۆفه‌ری پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵام دوای ده‌ستبه‌كاربوونی ده‌سته‌ی كارگێری نوێی یانه‌ی هه‌ولێر، یانه‌كه‌ی قه‌ڵاو مناره‌ش ئۆفه‌ری پێشكه‌شی كوڕه كه‌ركوكیه‌كه كردووه.
ئیتۆ له‌گه‌ڵ جه‌وییه وه‌رزی رابردوو به‌شدری له 36 یاریی كردووه یه‌ك گۆڵ و سێ ئه‌سیستی هه‌بوو.