ئیتاڵیائینگلتەرا

میلان بە هێمنی خۆی بۆ نێچیرەکانی مەڵاس داوە

Yariga App

یانەی ئەیسی میلان خۆی یەکلاکردووەتەوە  هەوڵی گواستنەوە دەدات بۆ  یەکێک لە دوشان ڤلاهۆڤیچ و راسموس هۆیلوند بەڵام پەلەی نیە و چاوەڕێی کۆتا رۆژەکانی بازاڕی گواستنەوە دەکات.

بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرت، میلان بە سەرکردایەتی ماسیمیلیانۆ ئالێگری پێی وایە تاوەکو لە داخستنی دەرگای بازاڕی گواستنەوەی نزیکتر ببنەوە، یانەکان ناچارن نرخی یاریزانەکانیان کەمتر بکەنەوە بۆ ئەوەی بیانفرۆشن. ئەو دوو هێرشبەرەش خوازراو نین لەلایەن یانەکانیان و هیچ یانەیەکی دیکەش هەوڵی نەداوە بۆ گواستنەوەیان.

مانچێستەر لەم هاوینەدا چەند هێرشبەرێکی گواستۆتەوە و نزیکە لە هێنانی بێنجامین شێشکۆ، بەوەش هیچ دەرفەتێک بۆ هۆیلوند نامێنێت. دۆخەکە هاوشێوەیە لە یوڤێنتۆس و یانەکە جگە لە جۆناسان دەیڤد هاوکات سەرقاڵی گواستنەوەی هەمیشەیی رانداڵ کۆلۆ موانییە.

شکستهێنانی هۆیلوند و ڤلاهۆڤیچ لە یانەکانیان لە کاتێکدایە، مانچێستەر زیاد لە 90 ملیۆن و یوڤێنتۆش 70 ملیۆنی خەرجکردووە لە گواستنەوەیان دا. ئێستاش ناچارن بە بڕە پارەیەکی کەم دەستبەرداریان ببن.

epa11919581 Juventus’s Dusan Vlahovic celebrates after scoring the 0-1 goal during the Italian Serie A soccer match Cagliari Calcio against Juventus FC, in Cagliari, Italy, 23 February 2025. EPA-EFE/FABIO MURRU

میلان لە گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵدا  تا ئێستا ئەم یاریزانانەی گواستۆتەوە: لوکا مۆدریچ، ئاردۆن جەشاری، ساموێل ریچی، پێرڤیس ئیستوپیان، پیێترۆ تێراچیانۆ و گواستنەوەی زەکاری ئەتیکامیش زۆر نزیکە.

Ardon Jashari (@ACMilan)

بابەتی زیاتر

Back to top button