ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

95% تەواوبووە؛ یانەی زاخۆ راهێنەری نوێی یەکلاییکردەوە

گفتوگۆکانی نێوان زاخۆ و راهێنەرێکی قەتەڕی لە قۆناخی کۆتاییدان

Yariga App

یاریگا –

ماوەی دوو هەفتەیە زاخۆ خەریکی دەستنیشانکردنی راهێنەری نوێیە و ئێستا لە قۆناخێکی هەستیاردایە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا چەند رۆژێکە ئاگاداری گفتوگۆی نێوان زاخۆ و ویسام رزق، راهێنەری پێشووی یانەی قوە جەوییە بووە، بەڵام بەهۆی هەستیاری دۆخەکە، تۆڕەکە هەواڵەکەی نە ورووژاند.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی باڵا، یانەی زاخۆ لە دوا قۆناخی گفتوگۆکانە لەگەڵ ویسام رزق، راهێنەری قەتەڕییە، لەوانەیە لە 24 کاتژمێری داهاتوودا، بە میدیاکان بناسێندرێت.

یانەی زاخۆ ماوەیەکە بە نهێنی کار لەسەر گواستنەوەی رزق دەکات، ئەمەش دوا بەدوای جیابوونەوەی لەگەڵ تەڵال بلووشی قەتەڕی، کە ئێستا بووەتە راهێنەری یانەی تەڵەبە.

پێشتر زاخۆ گفتوگۆی چڕی لەگەڵ ئەیوب ئۆدیشۆ، راهێنەری بەناوبانگی عێراقی کردبوو، بەڵام لە کۆتاییدا نەگەیشتنە رێککەوتن و پێناچێت جارێکی دیکە گفتوگۆی نێوانیان دەستپێبکرێتەوە.

دەستەی کارگێڕی زاخۆ داوایەکی قورس و سەرەکی لە راهێنەری نوێ هەیە، ئەویش بەدەستهێنانی پلەی یەکەمی خولی ئەستێرەکانی عێراقە، هەروەها رکابەرییەکی بەهێز لەسەر جامی یانەکانی کەنداو بکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار کە بۆ پاراستنی پەیوەندییەکانی نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بۆ یاریگای دووپاتکردەوە، چەند وردەکارییەکی زۆر بچووک بۆ یەکلاییکردنەوەی گرێبەستی ویسام رزق ماون، لەوانەیە ئەمڕۆ بە تەواوی رێکبکەون.

ویسام رزق، 45 ساڵە و پێشتر راهێنەرایەتی یانەکانی قوە جەوییە، سەد، ئوم سەڵال، قەتەڕ، شەمالی قەتەڕی و خرەیتییاتی کوێتی کردووە. لەگەڵ سەد بووەتە پاڵەوانی خولی ئەستێرەکانی قەتەڕ.

بابەتی زیاتر

Back to top button