دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ لایپزیگ ئەستێرەیەكی لیڤەرپوولی دەوێت و تۆتنهام بەدوای هێرشبەرێكدا وێڵە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

نیكۆلاس جاكسن لەلایەن دوو یانەی پرێمەرلیگەوە گرنگی پێدەدرێت، مانچێستەر یونایتد پێنج ئۆفەری بۆ دەستبەرداربوون لە هاری ماگوایەر رەتكردووەتەوە و تۆتنهام لە هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێک بەردەوامە.

هەردوو یانەی مانچێستەر یونایتد و نیوكاسڵ نیكۆلاس جاكسن هێرشبەری سێنیگالی یانەی چێڵسیان وەک پلانێكی جێگیرەوە داناوە ئەگەر لە گواستنەوەی بێنیامین شێشكۆ سەركەوتوو نەبن – ئاتلێتیک.

لایپزیگ بۆ گواستنەوەی هارڤی ئیلیەت گفتوگۆكانی لەگەڵ لیڤەرپوول دەستپێكردووە – ئاتلێتیک.

مانچێستەر یونایتد پێنج ئۆفەری یانەكانی پرێمەرلیگ و سێریا ئەی بۆ گواستنەوەی هاری ماگوایەر رەتكردووەتەوە – دەیلی مەیڵ.

یوڤێنتوس ئامادەیە دەستبەرداری لۆید كێڵی بەرگریكاری ئینگلیزی یانەكەی ببێت و جەیكوب كیڤیۆر بەرگریكاری پۆڵەندی ئارسیناڵ وەک شوێنگرەوەی دەستنیشانكردووە – گازێتا دێلۆ سپۆرت.

سەندرلاند دەیەوێت دۆمینیک كاڵڤێرت لوین یاریزانی پێشووی ئێڤەرتن بگوازێتەوە و هێرشبەرە 28 ساڵانەكە دەیەوێت چاوەڕێ بكات بزانێت هیچ یانەیەكی دیكەی پرێمەرلیگ ئارەزووی گواستنەوەی ناكەن – تۆک سپۆرت.

وێستهام گرنگی بە جەیكوب رامسی یاریزانی ئاستۆن ڤیلا دەدات و یاریزانەكەش تاوەكو ئێستا بڕیاری لەسەر داهاتووی نەداوە – دەیلی مەیڵ.

نیوكاسڵ دەیەوێت بۆ گواستنەوەی مالیک تیاو بەرگریكاری ئەڵمانی پەیوەندی بە ئەیسی میلانەوە بكات – فابریزیۆ رۆمانۆ.

نۆتینگهام لە گفتوگۆكانی لەگەڵ یوڤێنتوس بۆ گواستنەوەی دۆگلاس لویز بەردەوامە و دەیانەوێت بە خێرایی گرێبەستەكە تەواو بكەن – فوتبۆڵ ئیتاڵیا.

هەروەها نۆتینگهام گرنگی بە گواستنەوەی مادس بیدستروپ ناوەڕاستكاری دانیماركی یانەی سالزبورگ دەدات – فلۆریان پلێتنبێرگ.

تۆتنهام دەیەوێت بژاردەكانی هێرشبردنی زیاتر بكات و رافایێل لیاو و رۆدریگۆ لە لیستی گواستنەوەكانیدان – گیڤ می سپۆرت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button