ئیسپانیاگرنگترین

وادەی گەڕانەوەی بارسێلۆنا بۆ کامپ نو ئاشکراکرا

Yariga App

یاریگا –

موژدەیەکی خۆش بە هاندەرانی بارسێلۆنا دەدرێت و وادەی گەڕانەوەی یانەکەیان بۆ یاریگای سەرەکی خۆیان ئاشکرادەکرێت.

ماوەی دوو ساڵە، بە دیاریکراوی لە هاوینی 2023 بارسێلۆنا بەهۆی نۆژەنکردنەوەی یاریگای بەناوبانگی کامپ نو، یارییەکانی خۆی بەشێوەی کاتیی و کە بۆچوون وابوو 15 مانگ بخایەنێ، گواستەوە بۆ یاریگای مۆنجویک.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، یانە کاتالوونیەکە لە چوارەم هەفتەی یارییەکانی وەرزی نوێی لالیگا دەگەڕێتەوە یاریگای رەسەنی خۆیان کە ناوەکەی دەبێتە “سپۆتیفای کامپ نو”.

ئەو وادەیە بەدیاریکراویی دەکاتە 14ی مانگی داهاتوو، یارییەکەش بەرامبەر ڤالێنسیایە.

وەک لە زانیارییەکەی مارکادا هاتووە، سەرەتا بۆ یەکەم یاریی گەڕانەوەیان بۆ ماڵە سەرەکییەکەیان، شوێنی 30 هەزار هاندەر دەبێتەوە، بەڵام لە رۆژانی دواتردا ئەو ژمارەیە بەرزدەبێتەوە بۆ 45 هەزار.

بابەتی زیاتر

Back to top button