بەپەلە؛ زاخۆ گرێبەستێکی گەورەی راگەیاند
لە چەند رۆژی داهاتوودا راهێنەرێکی بیانیش دەبەنە ریزەکانیان

یاریگا –
ئەمجەد عەتوان، ئەستێرە و کاپتنی یانەی زاخۆ گرێبەستەکەی بۆ ساڵێکی دیکە درێژکردەوە.
هەفتەی رابردوو، تۆڕی وەرزشی یاریگا، دەستپێکردنی گفتوگۆکان بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی ئەمجەد عەتوان دەستپێکرد و دوای رێککەوتنی سەرەتایی، ئەمجەد عەتوان گەڕایەوە شاری زاخۆ و دوا کۆبوونەوەی بۆ یەکلاییکردنەوەی وردەکارییەکانی گرێبەستەکەی کرد.
عەتوان لە دایکبووی 12ی مارس/ئاداری 1997ی شاری کووتە لە پارێزگای واست. یەکێکە لە باشترین یاریزانانی ئێستای خولی ئەستێرەکانی عێراق و رۆڵێکی گەورەی لەگەڵ یانەی زاخۆ گێڕاوە.
کاپتنەکەی زاخۆ لە سێپتێمبەر/ئەیلوولی ساڵی 2023 لە شەمالی قەتەڕییەوە پەیوەندی بە زاخۆ کرد.
ئه‌مجه‌د پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی كوێتی كوێتی، شوڕتە، نه‌جه‌ف، نه‌فت، ته‌ڵه‌به، كوت و كاره‌با كردووه، دووجار نازناوی خولی عێراقی له‌گه‌ڵ یانه‌ی شوڕته و نه‌فتی ناوەڕاست به‌ده‌ستهێناوه. دووجاریش به باشترین یاریزانی خوله‌كه له وهزری 2020-2021 و 2023-2024 دەستنیشانکراوە.
ته‌واو؛ ئه‌مڕۆ زاخۆ گرێبه‌ستی ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره نوێده‌كاته‌وه
یاریزانه عێراقیهكه 83 یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كردووه و چوار گۆڵی هەیە، هەروەها لەگەڵ شێرەکانی رافیدەین نازناوی جامی كه‌نداوی به‌ده‌ستهێناوه.