بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارسیناڵ دەست لە ئیزێ هەڵدەگرێت و ئامانجێکی هەرزانتر راو دەکات

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئارسیناڵ ئامانجە لەمێژینەکەی دەگۆڕێت و چیتر خۆی بە راوکردنی ئێبێرێچی ئیزێ سەرقاڵ ناکات.

ئیزێ بەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ کریستاڵ پاڵاس، بەتایبەت لە وەرزی رابردوو پیشانیدا، سەرنجی گەورەکانی بەلای خۆیدا راکێشت بەتایبەت ئارسیناڵ. بەڵام یانەکەی نایەوێ بە کەمتر لە نرخی راستەقینەی خۆی  (68 ملیۆن پاوەند)بیفرۆشێت، بەتایبەت کە وەرزی نوێ لە یۆرۆپالیگ بەشداریی دەکەن ئەوەش بەهۆی بردنەوەی جامی یەکێتی ئینگلتەرا لەسەر حیسابی مانچێستەر سیتی.

کریستاڵ پاڵاس بۆ یانەکانیتر؛ بە کەمتر لە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی نایفرۆشین

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فووبۆڵ لەندەن، تۆپچیەکان دەیانەوێ بچنە کێبڕکێی ئادێمۆلا لووکمانەوە بەوپێیەی تێچووی گواستنەوەکەی هەرزانترە وەک لە ئیزێ.

ئەم زانیارییە نوێیە هاوکات هەواڵێکی نابەدڵ دەبێت بۆ ئینتەر میلان کە تەنها چەند ملیۆن یۆرۆیەک دوورە بۆ رازیکردنی ئاتاڵانتا بۆ گواستنەوەی ئەستێرە نەیجریەکە.

ئینتەر تا ئێستا دوو ئۆفەری پێشکەشی ئاتاڵانتا کردووە، کە دوایینیان 42 ملیۆن یۆرۆ و 3 ملیۆنی دیکەی گۆڕانکارییەکان بوو، بەڵام یانەکەی ئادێمۆلا ئەوەشی رەتکردەوە و داوای 50 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

ئینتەر میلان دووەم ئۆفەر بۆ گواستنەوەی لووکمان پێشکەش دەکات

بابەتی زیاتر

Back to top button