چ سزایهكی سهخت چاوهڕوانی عهلی كازم دهكات؟
كهیسهكه لیژنەی کاروباری یاریزانان یهكلایی دهكاتهوه

یاریگا –
یانهی دهۆك له فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق سكاڵای لهسهر عهلی كازمی گۆڵپارێزی یانهی زاخۆ تۆماركردووه.
ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی رێککاری فێدارسیۆنی تۆپی پێی عێراق داوای لە عەلی کازم، گۆڵپارێزی زاخۆ و نوێنەرێکی یانەی دهۆک کردووە، بۆ یەکلاییکردنەوەی کەیسێک، چوارشەممە کاتژمێر 14:00 بەکاتی هەولێر، لە بارەگای سەرەکی فێدراسیۆنەکە لە بەغدا ئامادەبن.
دهۆك بۆچی سكاڵای لهسهر عهلی كازم تۆماركردووه؟
دهۆك سكاڵاكهی لهسهر عەلی کازم لهسهر ئهوهیه، گۆڵپارێزهكه یانەی دهۆکی تووشی قەیرانی گۆڵپارێز کردووە، چیرۆکەکە لە کۆتاییەکانی مانگی حوزەیرانی ڕابردوو دەستی پێکردووە، پێش یاریی کۆتایی جامی عێراق لەنێوان دهۆک و زاخۆ، لەو کاتەدا، محەمەد ساڵح، گۆڵپارێزی پێشووی یانەی دهۆک و ئێستای قوە جەوییە بە دەستەی کارگێڕی دهۆکی راگەیاندووە کە دەیەوێت یانەکە جێبهێڵێت و پەیوەندی بە قوە جەوییەوە بکات.
ئەمە بووە دەستپێکی گفتوگۆکانی نێوان دهۆک و عەلی کازم، بەپێی سەرچاوەکە، گفتوگۆیەکی چڕ ئەنجامدراوە و عەلی کازم بە هەموو شتێک ڕازی بووە، تەنانەت واژۆ و پەنجەمۆری لەسەر گرێبەستەکەی لەگەڵ دهۆک کردووە، بەهۆی ئەم رێککەوتنە دهۆک دەستبەرداری محەمەد ساڵح بووە.
شیکردنەوەی یاسایی و سزای چاوەڕوانکراو بەپێی یاساکانی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق
کەیسی عەلی کازم و یانەی دهۆک دەکەوێتە چوارچێوەی ئەو یاسا و ڕێنماییانەی کە یەکێتیی تۆپی پێی عێراق بۆ ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی نێوان یاریزانان و یانەکان دایڕشتووە، بە تایبەتی ئەم کەیسە پەیوەندی بە پێشێلکردنی گرێبەست ههیه.
بەپێی بنەما گشتییەکانی یاسای وەرزشی و رێنماییەکانی فیفا کە یەکێتیی تۆپی پێی عێراقیش پابەندە، یاریزانێک ناتوانێت لە یەک کاتدا دوو گرێبەستی کارا و یاسایی لەگەڵ دوو یانەی جیاوازدا هەبێت، گرێبەستی یەکەم کە بە شێوەیەکی یاسایی و فەرمی واژۆ کراوە و مەرجەکانی تێدایە، بە گرێبەستی ڕەسەن دادەنرێت و پێشێلکردنی بەبێ هۆکارێکی ڕەوا سزای بەدوادایە.
ئەم حاڵەتە لەلایەن لیژنەی کاروباری یاریزانان (لجنة شؤون اللاعبين وأوضاعهم) لە یەکێتیی تۆپی پێی عێراقەوە چارەسەر دەکرێت، بڕیارەکانیش پشت بە چەندین ماددەی یاسایی دەبەستن، بەتایبەتی ئەوانەی لە ڕێنماییەکانی تۆمارکردن و گواستنەوەی یاریزانان هاتووه، ماددەی سەرەکی کە ئەم بابەتە دەگرێتەوە بریتییە لە ماددەی 18 تایبەت بە سەقامگیریی گرێبەستەکان ئەم ماددەیە و هاوشێوەکانی لە ڕێساکانی فیفا، پێشێلکردنی گرێبەست بەبێ هۆکارێکی رەوا سزای لهسهره ئەگەر یاریزانێک گرێبەستێکی واژۆ کردبێت و دواتر بەبێ هۆکارێکی یاسایی پەشیمان بێتەوە و گرێبەستێکی تر واژۆ بکات، ئەوا بە پێشێلکاری دادەنرێت.
سزای چاوەڕوانکراو:
ئهگهر دهۆك ئهم كهیسه له فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لة عةلى كازم بباتهوه ئهوا عهلی كازم سزای توند دهدرێت بهم شێوهی خوارهوه.
راگرتن: یاریزانەکە بۆ ماوەیەک ڕادەگیرێت کە لە چوار مانگەوە دەست پێدەکات و لەوانەیە تا شەش (6) مانگ یان زیاتریش درێژ بکرێتەوە، بەپێی قورسیی پێشێلکارییەکە و بەڵگەکان ئەم ڕاگرتنە بە شێوەیەکی گشتی لە سەرجەم چالاکییە وەرزشییەکان دەبێت.
سزای دارایی: یاریزانهكه به بڕە پارەیەک وەک قەرەبوو بەسەر یاریزانەکەدا دەسەپێنرێت کە دەبێت بیدات بە (یانەی زیانلێکەوتوو) كه یانهی دهۆكه كه بڕی قەرەبووەکە پشت دەبەستێت بە بەهای گرێبەستەکە و ئەو زیانەی بەر یانەکە کەوتووە.
هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی دووەم: لیژنەکە دەسەڵاتی هەیە گرێبەستی دووەم (ئەگەر لەگەڵ زاخۆ واژۆی کردبێت) بە نایاسایی دابنێت و هەڵیبوەشێنێتەوە، چونکە گرێبەستی یەکەم (لەگەڵ دهۆک) بە یاسایی دادەنرێت.
یانهی دهۆك هیچ سكاڵایهكی لهسهر یانهی زاخۆ نیه و دەیەوێت مافی خۆی لەم کەیسە له گۆڵپارێزهكه وهربگرێتهوه كه ئێستا یانهكه بێ گۆڵپارێزی سهرهكیه.