ئێستا؛ هه‌ولێر یه‌كه‌م گرێبه‌ست یه‌كلایی ده‌كاته‌وه

یاریگا –
هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌میر بابۆی راهێنه‌ر زۆر نزیكه له رێكه‌وتن و یه‌كه‌م گرێبه‌ستیش یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
یاریگا له سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا زانیاری ده‌ستكه‌ووتوه، به‌رێژه‌یه‌كی زۆر ئه‌مرۆ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌میر بابۆ ده‌گاته رێكه‌وتن گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ ده‌كرێته‌وه، له دوای یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی بابۆش هه‌ولێر یه‌كه‌م كاری نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزان خالید كردهغلی ده‌بێت.
هه‌رچه‌نده پێشتر خالد کردغلی یاریزانی سوری بە فەرمی کۆتایی هاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی لەگەڵ یانەی هەولێر راگەیاند و پەیامی سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی سەرجەم ئەندامانی یانەكه و هانده‌ران کرد، به‌ڵام جارێكی دیكه ده‌گه‌رێته‌وه هه‌ولێر.
ئه‌و سه‌رچاوه به یاریگای راگه‌یاند، خالید كردهغلی سوری گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ته‌واو بووه، به‌ڵام چاوه‌روانی یانه‌ی هه‌ولێره بۆ ئه‌وه‌ی گرێبسته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه، یانه‌كه‌ش په‌یوه‌ندی به یاریزانه‌كه كردووه و ئاماده‌یه گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه.
یاریزانه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی سوریا وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ هه‌ولێر سێ ئه‌سیستی هه‌بوو هیچ گۆلێكی بۆ یانه‌كه تۆمارنه‌كردووه.
پێشتریش تۆڕی وه‌رزشی یاریگا ئاشكرایكرد، كه یانه‌ی هه‌ولێر مافی ده‌ستبه‌رداربوون به مسته‌فا قابیل نادات و یاریزانه‌كه له هه‌ولێر ده‌مێنێته‌وه