تۆتنهام لە گواستنەوەی ناوەڕاستکارەکای بارسێلۆنا پاشگەز دەبێتەوە

یاریگا –
تۆتنهام چیتر ئارەزووی گواستنەوەی مارک کاسادۆ ناوەراستکارەکەی بارسێلۆنا ناکات.
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی لە راپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە، تۆتنهام ئارەزووی گواستنەوەی مارک کاسادۆی یاریزانی بارسێلۆنای لەم هاوینەدا کردووە. یانەکە لەگەڵ یاریزانە تەمەن 21 ساڵەکەدا گفتوگۆیان کرد بەڵام کاسادۆ ئامادە نەبوو بچێتە باکووری لەندەن.
نرخی ئەو یاریزانە لاوە نزیکەی 30 ملیۆن یۆرۆیە و دەگوترێت هەریەکە لە چێڵسی و ئاتلێتیکۆ مەدرید چاودێریی دەکەن. راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە بارسێلۆنا هیوادارە لەسەر فرۆشتنی ئەم ناوەڕاستکارە لەگەڵ تۆتنهام بگاتە رێککەوتن، بەڵام بەهۆی ئەوەی جواو پاولینیۆ بە خواستن لە بایرن میونشنەوە بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاستی بەرگری پەیوەندی بە سپێرزەوە دەکات، پێناچێت تۆتنهام بگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستانەکان.
کاسادۆ، یاریزانە ئیسپانییەکە دوو یاری بۆ هەڵبژاردەکەی کردووە، بەڵام تا ئێستا خۆی وەک یاریزانێکی سەرەکی لە پێکهاتەی سەرەکی هانزی فلیکدا جێگیر نەکردووە. وەرزی رابردوو لە 20 یاری لالیگا بەشداری کرد و هەروەها تووشی پێکان بوو کە زیاتر لە مانگێک لە یاریگاکان دوورکەوتەوە.