یاریگا–
گۆنزالۆ هیگواین، هێرشبەری ئارجانتینی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی کەرەنتینەی جێهێشتووە و گەڕاوەتەوە ماڵەوە.
رۆژنامەنوسی ئیتاڵی رۆمیۆ ئاگرێستی ئاشکرایکردووە گۆڵکارەکەی تانگۆ بە مەبەستی بینینی دایکی گەڕاوەتەوە وڵاتەکەی و کەرەنتنەی جێهێشتووە، ئەمەش لەسەر رەزامەندی یانەکەی بووە و دوای ئەوەی پشکنینی بۆ کراوە کە کۆرۆنای نەگرتووە رێگەی پێدراوە کەرەنتینە جێبێڵێت و بگەڕێتەوە وڵاتەکەی.
هەر چەندە پێشتر بڵاوکرابویەوە کە هیگواین لە کەرەنتین هەڵهاتووە، بەڵام رۆژنامەنوسە ئیتاڵیایەببە پشت بەستن بە سەرچاوەکانی نزیک ئەم یانەیە هەواڵەکە رەتدەکاتەوە.