دوایین پەرەسەندن؛ هەڵوێستی گارناچۆ لەگەڵ مانچێستەر یونایتد ئاشكرا دەكرێت

یاریگا –
ئالیخاندرۆ گارناچۆ، هێرشبەری ئەرجەنتینی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی هەڵوێستی خۆی ئاشكراكردووە و دەیەوێت پەیوەندی بە چێڵسیەوە بكات.
یاریزانە 20 ساڵانییەکە تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد هەیە، کە لەوەتەی ساڵی 2020 لە ریزی لاوانی شەیتانە سوورەکانەوە پێگەیشتووە و ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهای ئەو یاریزانە 45 ملیۆن یۆرۆیە.
هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە خۆی یەکلاییکردووەتەوە و بەهۆی ناکۆکییەکانی لەگەڵ روبن ئامۆریم، راهێنەری شەیتانە سوورەکان بڕیاریداوە لەم هاوینە ریزەکانی مانچێستەر یونایتد جێبهێڵێت.
🚨🔵 Alejandro Garnacho, keen on joining Chelsea.
It was his priority in January and he’s still keen on the move this summer.
Chelsea considering to bid later this month for Garnacho as said for weeks… and he’s waiting for Chelsea as priority despite bids from abroad. pic.twitter.com/wZj6MjdW1z
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) August 1, 2025
بەگوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، ئالیخاندرۆ گارناچۆ دەیەوێت پەیوەندی بە چێڵسیەوە بكات.
لە گواستنەوەكانی زستانەدا ئالیخاندرۆ گارناچۆ ئارەزووی رۆیشتنی لە مانچێستەر یونایتد و پەیوەندیكردنی بە چێڵسیەوە دەكرد و هێشتا حەز لەو گواستنەوەیە دەكات.
چێڵسی بیر لەوە دەكاتەوە لە كۆتایی ئەم مانگەدا ئۆفەرێک بۆ گواستنەوەی گارناچۆ پێشكەش بكات، یاریزانەكە چاوەڕێی بلووز دەكات و وەک ئامانجی یەكەم سەیری دەكات هەرچەندە ئۆفەری لە دەرەوەی ئینگلتەرا هەیە.
گارناچۆ وەرزی رابردوو لەگەڵ شەیتانە سوورەکان لە 58 یاریی بەشداریی کرد، 11 گۆڵ و 10 ئەسیستی کرد، خاوەنی 8 یاریی نێودەوڵەتیشە بە درێسی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین.