تەواو؛ ریال مەدرید لە نێوان دوو یاریزان یەكیان هەڵدەبژێرێت

یاریگا –
ریال مەدرید لە نێوان گۆنزالۆ گارسیا و ئێندریک یەكیان هەڵدەبژێرێت و یەكیان بەڕێدەكات.
وەرزی رابردوو ریال مەدرید وەرزێكی بێ نازناوی بەڕێكرد و لە مێركاتۆی هاوینەدا چەند یاریزانێكی بەڕێكرد و ژمارەیەک یاریزانی نوێی گواستەوە.
یانە شاهانەکە چەند گرێبەستێکی کردووە و خەریکی هەڵسەنگاندنی جیدییە بۆ چەند یاریزانێکی دیکە، تاوەکو مێرکاتۆی هاوینە بەتەواوی دابخات و رکابەرییەکانی وەرزی نوێ دەستپێبکات.
ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ لە 4ی ئۆگەست/ئاب لە ڤالدێبێباس دەستپێدەکەن و چابی ئاڵۆنسۆ لەدوای مۆندیالی یانەکان، لەگەڵ یاریزانان کۆدەبێتەوە و چارەنووسی بەشێکیان یەکلاییدەکاتەوە. ئاڵۆنسۆ دەزانێت مێرکاتۆی هاوینە کاتژمێر 11:59ی 1ی سێپتێمبەر/ئەیلوول دادەخرێت، بۆیە پەلە لە بڕیارەکان دەکات.
📰 ¡Ya está aquí la #PortadAS del viernes, 1 de agosto!
⁉️ ENDRICK O GONZALO, ESA ES LA CUESTÓN pic.twitter.com/OiKTX8T2UJ
— Diario AS (@diarioas) July 31, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئاس، بیرۆكەی ریال مەدرید ئەوەیە كە دەیەوێت لە نێوان ئێندریک و گۆنزالۆ گارسیا یەكێكیان بهێڵێتەوە.
كەسە نزیكەكانی ئێندریک بە یانەكەیان راگەیاندووە كە ئەو یاریزانە بیر لە رۆیشتن ناكاتەوە تەنانەت بە خواستنیش نایەوێت یانەكە جێبهێڵێت.
هەروەها بەڕێوەبەری كارەكانی گۆنزالۆ گارسیا یانەكەی ئاگادار كردووەتەوە كە ئامانجی سەرەكی مانەوەیە لە ریال مەدرید.
بەدواداچوون؛ ریال مەدرید چارەنووسی پێنج یاریزان یەکلاییدەکاتەوە