ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ مانچێستەر یونایتد پلانێک بۆ گواستنەوەی بێنیامین شێشكۆ دادەنێت

Yariga App

یاریگا –

ناوی بێنیامین شێشكۆ هێرشبەری سلۆڤینی یانەی لایپزیگ بە بەهێزی بە مانچێستەر یونایتدەوە بەستراوەتەوە.

بێنیامین شێشكۆ لە هاوینی 2023 لە ریزەكانی سالزبۆرگەوە بە بەهای 24 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لایپزیگەوە كرد و بەهای ئێستای یاریزانەكە 70 ملیۆن یۆرۆیە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی ئاتلێتیک، لایپزیگ لە نێو ئەو چەند یانەدایە كە هەوڵی گواستنەوەی راسموس هۆیلوند هێرشبەری دانیماركی مانچێستەر یونایتد دەدەن.

مانچێستەر یونایتد لە پێشینەی گواستنەوەكانیدا بێنیامین شێشكۆ دادەنێت و ئەگەر یاریزانەكە لەسەر مەرجەكانی كەسی رێكبكەوێت ئەوا ئامادەیە ئۆفەرێكی فەرمی بۆ گواستنەوەی پێشكەشی لایپزیگ بكات.

یونایتد دەیەوێت راسموس هۆیلوند وەک بەشێک لە گرێبەستی گۆڕینەوە بۆ گواستنەوەی بێنیامین شێشكۆ بەكاربهێنێت.

هەروەها بۆ گواستنەوەی شێشكۆ نیوكاسڵ كێبڕكێی گەورەی مانچێستەر یونایتد دەكات.

هۆیلوند لە هاوینی 2023 لە ئاتاڵانتاوە بە بەهای 77.8 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە كرد و تاوەكو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ شەیتانە سوورەكان هەیە.

شێشكۆ لەگەڵ لایپزیگ بەشداری 87 یارییكردووە و توانیویەتی 39 گۆڵ بكات و 8 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button