بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گواستنەوەی یاریزانێکی ناودار بۆ تیمەکەی مۆرینیۆ راگەیەندرا

Yariga App

یاریگا –

فەنەرباچێ بەردەوامە لە خۆ پڕچەککردنی ریزەکانی بۆ وەرزی نوێ و ئەمشەوی گواستنەوەیەکی گەورەی ئەنجامدا.

شەوی رابردوو یانە تورکیەکە توانی نیڵسن سیمیدۆ لە یانەی وۆڵڤزی ئینگلیزیەوە بگوازێتەوە بۆ ریزەکانی. کە هاوکات وا لێدرایەوە ئەوە گواستنەوەیەکی حەپەسێنەربووە بەوپێیەی پێشتر ئامادەکاریی کراوە بۆ گواستنەوەی میلان شکریناری سلۆڤاکی.

ئێستا؛ گواستنەوەیەکی گەورە بۆ تیمەکەی مۆرینیۆ راگەیەندرا

بەڵام ئەو یانەیە نەکشایەوە لە بە هەمیشەییکردنی گرێبەستی شکرینار کە بەخواستن لە پاریس سانجێرمانەوە نێردرابووە ریزی تیمەکەی جۆزێ مۆرینیۆ.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابرزیۆ رۆمانۆ، تێچووی گرێبەستی بەرگریکارە 30 ساڵییەکە 10 ملیۆن یۆرۆیە بە گۆڕانکارییەکانیشەوە.

ماوەی گرێبەستەکەشی بۆ چوار ساڵە. بەوەش هێڵی بەرگری فەنەرباچێ بەو رەگەز نوێیانە پتەوتر دەبێت بۆ رکابەرایەتی نێوخۆیی و کیشوەریەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button