
یاریگا –
رۆبن ڤان پێرسی، ئەفسانەی هۆڵەندی ئاشکرایکرد خەونی بە پۆشینی درێسی بارسێلۆنا بینیووە.
ڤان پێرسی لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ SEG STORIES ئاشکرای دەکات، هەمیشە خەونی بە پۆشینی درێسی بارسێلۆنا بینیووە و زۆر هەوڵیداوە پەیوەندی بە یانە کاتالوونیەکە بکات، تەنانەت نزیکبووە درێسی بارسا بپۆشێت.
هەمیشە حەزم دەکرد یاریی بۆ بارسێلۆنا بکەم، هەمیشە هیوامدەخواست ئەوە رووبدات، بەردەوام دەمپرسی دەکرێت بەڕاستی ئەوە رووبدات؟ چونکە پۆشینی درێسی بارسا خەونی گەورەم بوو.
بیرمە دوای شەش مانگ لە پەیوەندیکردنم بە فەنەرباچێ، بارسێلۆنا ئارەزووی دەکرد گرێبەستم لەگەڵ واژۆ بکات، منیش هیوامدەخواست ئەوە رووبدات بەڵام بەداخەوە رووینەدا.
ڤان پێرسی لە ئەکادیمیای فاینۆرد پێگەیشتووە، هاوینی 2004 بەبڕی 4.50 ملیۆن یۆرۆ لە یانە هۆڵەندییەکەوە پەیوەندی بە ئارسیناڵ کرد. بە درێسی گەنەرز لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 278 یاریی کرد، 132 گۆڵی کرد و 55 گۆڵی دروستکرد.
لە هاوینی 2012 گەنەرزی جێهێشت و بەبڕی 30.70 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد کرد. لەگەڵ شەیتانە سوورەکان لە 105 یاریی 58 گۆڵی کرد و 16 گۆڵی دروستکرد.
لە هاوینی 2018 بێبەرامبەر گەڕایەوە یانەی فاینۆرد، لە هاوینی 2019 بۆ ماوەی شەش مانگ پەیوەندی بە فەنەرباچێی تورکی کرد و دواتر بەیەکجاری وازی لە یاریکردن هێنا.