رۆما بەفەرمی گرێبەستە دڵخوازەکانی راگەیاند

یاریگا –
یانەی رۆما خۆی بۆ وەرزێکی قورس ئامادەدەکات و بۆ ئەو مەبەستەش گرێبەستێکی دیکەی راگەیاند.
گورگەکانی پایتەخت وەرزی داهاتوو لەژێر سەرپەرشتی جیان پیێرۆ گاسپێرینی لە یۆرۆپالیگ بەشداریی دەکەن، بۆ ئەوەش دەیانەوێ بژاردەکانی بەردەست راهێنەرە بەئەزموونەکە زیاتر بکەن.
وەک لە پێگەی فەرمی یانەکەدا بڵاوکرایەوە، ویسلی بەڕازیلی یاریزانی پێشووی فلامینگۆ پەیوەندی بە ریزەکانیانەوە کردووە.
یانەکەی پایتەخی ئیتاڵی بەبێ خستنەڕووی وردەکارییەکانی گواستنەوەکە، نووسیویەتی ویسلی دەبێتە 46ـەمین یاریزانی بەڕازیلی پەیوەندی بە ڕۆماوە دەکات.
Welcome to Roma, Wesley 🇧🇷💛❤️#ASRoma pic.twitter.com/VCyGiZc8L8
— AS Roma English (@ASRomaEN) July 28, 2025
فابریزۆ رۆمانۆ تێچووی گرێبەستی بەرگریکارەکەی لای راستی ئاشکراکردووە و نووسیویەتی 25 ملیۆن یۆرۆیە لەگەڵ 5 ملیۆنی دیکەی گۆڕانکارییەکان.