بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوو یانەی پرێمەرلیگ بەپەرۆشن بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی خولی سعوودی

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەیەکی خولی سعوودی جێی سەرسامیی یانەکانی پرێمەریلگ و بەپەرۆشن بۆ گواستنەوەی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی caughtoffside, هەردوو یانەی تۆتنهام و مانچێستەر یونایتد بەپەرۆشن بۆ گواستنەوەی ئالێکساندەر میترۆڤی ئەستێرەی هیلال.

سەرچاوەکە زانیویەتی تۆتنهام ئەو ئەستێرە سڕبیەکە بە جێگرەوەیەکی باش دەبینێ بۆ دۆمێنیک سۆلانکێ.

هەرچی مان یونایتدە هێشتا چنگی لە هێرشبەری دڵخوازی خۆی گیرنەبووە، ئەوە لەکاتێکدایە چووەتە کێبڕکێی بینیامین شێشکۆی گۆڵکاری لایپزیگ.

میترۆڤیچی تەمەن 30 ساڵ کە پێشتریش لە

پرێمەرلیگ لە ریزەکانی نیوکاسڵ و فوڵهام یاریی کردووە، وەرزی رابردوو توانی 28 گۆڵ و 7 ئەسێست بۆ هیلال بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button