ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێستا؛ لیڤەرپوول و ئالێکساندەر ئیزاک رێککەوتن

رێدز ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە نیوکاسڵ دەکات..

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول لەگەڵ ئالێکساندەر ئیزاک، هێرشبەری سویدی رێککەوتووە و ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە نویکاسڵ دەکات.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرتس ساشا تاڤۆلیێری بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول لەگەڵ ئالێکساندەر ئیزاک، هێرشبەری نیوکاسڵ یونایتد لەسەر مەرجە کەسییەکان رێککەوتووە، ئیزاک رووناکی سەوزی بۆ رێدز هەڵکردووە و ئامادەیە گرێبەستێک بۆ ماوەی پێنج وەرز لەگەڵ لیڤەرپوول واژۆ بکات.

هەر بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، لە 48 کاتژمێری داهاتوو لیڤەرپوول بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە لەگەڵ نیوکاسڵ یونایتد گفتوگۆی فەرمی دەستپێدەکات و ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە یانەکە دەکات.

نیوکاسڵ بۆ دەستبەرداربوون لە گۆڵکارە 25 ساڵانییەکە داوای 150 ملیۆن پاوەند دەکات، بەڵام رێدز ئۆفەرێکی بە بەهای 120 ملیۆن پاوەند ئامادەکردووە و دەیەوێت بەو ئۆفەرە ماگپایز رازی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button