ئیسپانیاگرنگترین

هەموو شتێک بزانە؛ ماستانتونۆ کەی دەگاتە مەدرید؟

ئەستێرە نوێیەکەی ریال مەدرید..

Yariga App

یاریگا –

فرانكۆ ماستانتونۆ، ئەستێرەی لاوی ئەرجەنتینی لەکۆتایی ئەم هەفتەیە دەگاتە مەدرید.

رۆژنامەنووسی ئیسپانی ئوریێل ئیوگت بڵاویکردووەتەوە، فرانكۆ ماستانتونۆ لەکۆتایی ئەم هەفتەیە گەشتی مەدرید دەکات و پەیوەندی بە کەمپی ریال مەدرید دەکات.

لە 13ـی مانگی رابردوو، ریال مەدرید بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستی یاریزانە ئەرجەنتینییەکەی راگەیاند، بەڵام بەهۆی بەڕێوەچوونی جامی جیهانی یانەکان، تاوەکو ئێستا یاریزانەکە بە میدیاکان نەناسێنراوە.

ماستانتونۆ لە هاوینی 2023 لە تیمی ژێر 20 ساڵانی ریڤەرپلەیتەوە بۆ تیمی یەكەم بەرزكرایەوە.

چابی ئاڵۆنسۆ راهێنەری نوێی ریال مەدرید رۆڵێکی کاریگەری بۆ راکێشانی سەرنجی ماستانتونۆ هەبووە، راهێنەرە ئیسپانییەکە خۆی پەیوەندی بەو یاریزانە 17 ساڵانە کردووە و بووەتە هۆی ئەوەی بۆچوونی بگۆڕێت و بڕیار بدات بچێتە ریال مەدرید.

ماستانتونۆ بەرامبەر 42 ملیۆن یۆرۆ تاوەکو هاوینی 2031 گرێبەست لەگەڵ ریال مەدرید واژۆ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button