تەواو؛ وێستگەی داهاتووی مۆراتا راگەیەندرا

یاریگا –
بە لێدوانێکی فەرمی یانەی داهاتووی ئالڤارۆ مۆراتا و راگەیەندرا و چەند وردەکارییەکیشی لەسەر ئاشکراکرا.
مۆراتا کە 15 ساڵە وەک یاریزانی پیشەگەر لەسەر ئاستی ئەوروپا دەرکەوتووە کاتێک بۆ یەکەمین جار لە ریزەکانی ریال مەدرید ناسێنرا، تا ئێستا سێ لە پێنخ خولە بەهێزەکەی ئەو کیشوەرەی ئەزموونکردووە لە ریزەکانی ریال مەدرید، یوڤێنتوس دوو جار، ئاتلێتیکۆ مەدرید دوو جار، ئەیسی میلان و دوایین جاریش یانەی گالاتەسەڕای کە لە زستانی ئەمساڵ بەخواستن پەیوەندی پێوەکردن.
بەگوێرەی نوێترین لێدوان لە میروان سوارسۆی سەرۆکی یانەی کۆمۆی ئیتاڵی، هێرشبەرە ئیسپانیەکە پەیوەندی بە یانەکەیانەوە دەکات و وتی
ئالڤارۆ مۆراتا ئامادەیە. ئە لەسەر مەرجە تایبەتەکان رێککەوتووە و ئێمەش لەگەڵ ئەیسی میلان لەسەر هەموو وردەکارییەک رێککەوتووین.
سەبارەت بە گاڵاتاسەرای تورکیش کە مۆراتا لەو بەخواستن یاری دەکرد، سەرۆکەکە وتی
ئێمە ئێستا تەنهاو چاوەڕوانی گاڵاتاسەراین تا قسە لەگەڵ میلاندا بکەن. ئێمە کاری خۆمانمان کردووە.
🚨🔵 Como president Mirwan Suwarso: “Álvaro Morata deal is ready. He has agreed on terms and we’ve agreed on every detail with AC Milan”.
“We just wait on Galatasaray to speak to AC Milan. We did our job”. pic.twitter.com/1EjoEJPput
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 27, 2025